
رۆژی شه ممه رێکەوتی 23.11.2019 کاتژمیر 2ی پاش نیوەڕۆ له شاری شتوتگاردی وڵاتی ئالمانیا بۆ پشتیوانی له روژهەڵاتی کوردستان ئاکسیۆنێک له لایان کوردانی شتوتگارد و دەوروبەری بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێووەچوو و هیزه داگیرکەرەکانی دەوڵەتی ئیران لەو قەڵاچۆ و کوشتارەی ڕۆڵەکانی کورد دەستی داوەتێ مەحکوم کرا.
جێی ئاماژەیە لە ڕاپەڕینەکانی شارەکانی روژهه لاتی کوردستاندا ژمارەیەک خەڵکی ڕاپەڕیو شەهیدکراون و سەدان کەسی دیکە برینداربوون و هەزارانیش دەستبەسەر کراون.
له م ئاکسیونەدا داوا له کۆڕ و کۆمەڵە نێو نەتەوەییەکان د کرا که به هانای گەلەکەمانەوە بچن که له ژێر زەبری کوشت و کوشتار و بەنددان.
شایانی باسه که ئەندامان و لایەنگرانی پارتی ئازادیی کوردستان له م ئاکسیونه بەشێوەیەکی فراوان بەشداربوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی رێکخستنی ئالمانیا
3ی سهرماوهزی ساڵی 2719ی کوردی
24ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی
Parti Azadi Kurdistan
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
TEL:004922116825149
Mobil: 00491638340509
www.pak-eu.com
وەڵامێک بنووسە