خوپیشاندانی کوردانی ولاتی بریتانیا لەدژی حوكمی ئێعدامی پێشمەرگەی دیل هۆشمه‌ند عه‌لیپوور و پێنج ساڵ زیندانی بۆ محه‌مه‌د وه‌ستا قادر.

کاتژمێر 14:00 پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 13ی ڕێبه‌ندانی 2719ی کوردی 2ی فەوریەی2020ی زایینی خۆپێشاندانێکی بەرین لەبەردەم (جاسووسخانەی کۆماری سێدارەی ئێران) لە شاری له ندن پێتەختی وڵاتی بریتانیا بـەئـامادەبوونی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو.

خۆپێشاندانکه بۆ مەحکومکردنی حوکمی ئێعدام و ئازار و ئەشکەنجە لە ئێران و ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر حوکمی داسەپاوی ئێعدام و زیندانی دوو پێشمەرگەی بە دیل گیراوی پارتی ئازادیی کوردستان ، هوشمەند عەلی پوور و محەمەد ئۆستادقادر بەرێوە چوو .
ھاوکات داوایان لە ناوەندە سیاسیی و مافەمرۆییەکانی جیھان کرد کە لەئاست ئەم کوشتار و سەرکوتە بێ بەزەییانەی کۆماری سێدارەی ئێران دا بێدەنگ نەبن و ھەڵوێستیان ھەبێت.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ئەندامانی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە وڵاتی بریتانیا زۆر چالاکانە لە خۆپێشاندانەکەدا بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی بریتانیا
13ی ڕێبه‌ندانی 2719ی کوردی
2ی فەوریەی2020ی زایینی
00447380999000:TEL.
Kurdistan Freedom Party
COMMITTEE PAK, (UK)
Pak2691@yahoo.com
pak30london@yahoo.co.uk
wwwpak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *