خۆپیشاندانی جەماوەریی لە ئوتریش دژی هێرش و داگیرکارییەکانی عێراق و ئێران لە باشووری کوردستان

ئەمڕۆ 25.10.2017 لە خۆپیشاندانێکی جەماوەریی کوردستانیدا لە ڤییەنی پێتەختی وڵاتی ئوتریش، هێرشی میلیشیاکانی حەشدی ئێران و عێراق، بە توندی مەحکوم کرا.
سەرەتا خۆپیشاندەران لەبەردەم پارلمانی ئوتریش کۆبوونەوە و بە دانی درووشم بە زمانەکانی کوردی و ئاڵمانی و ئینگلیزی، دژایەتیی خۆیان بۆ هێرشی ئێران و عێراق لە رێی میلیشیاکانی شێعی و پاسدارانی ئێرانی دەربڕی.

پاشان خۆپیشاندەران بەرەو بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا رێکەوتن و داوای هەڵوێستی روونیان لە ئەمریکا کرد و بە هەڵگرتنی چەندین دروشم، خوازیاری پشتیووانیی نێودەوڵەتیان لە دۆزی کورد کرد و داوای دەرکەوتنی هێزە عێراقی و ئێرانییەکانیان لەسەر خاکی کوردستان کرد.
پارتی ئازدیی کوردستان کە یەکێک بوو لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە، ئەندامانی چالاکانە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی ئوتریش
25.10.2017

Kurdistan Freedom Party
österreich Committee
pak.austria@yahoo.de
Mobil:00437687610125
Mobil:00436764333313
www.pazadik.org www.pak-eu.com
www.pak-eu.comhttps://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>