خۆپێشاندانێکی جەماوەری بۆ پشتیوانی ڕاپەرینی ڕۆژھەڵات، لە وڵاتی نــــۆروێژ بەڕێوەچوو.

کاتژمێر2ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 30ی خەزەڵوەری ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ21ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی کوردی، بە مەبەستی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئیدانە کردنی ھێرشی دڕندانەی داگیرکەرانی تــاران بۆ سەر خۆپێشاندەران و شەھید و بریندار کەوتنی سەدان ھاووڵاتی، خۆپێشاندانێک لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی نۆروێژ لە شاری ئۆسلۆ،ی پێتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

خۆپێشاندەران بە ھەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و وێنە و تراکتی پێوەندیدار و وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر، پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەربڕی و ھاوکات ھێرشی دڕندانەی داگیرکەرانی تاران،یان لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ خەڵکی ڕاپەڕیو، بە توندی ئیدانە کرد و داواشیان لە حکوومەتی نۆروێژ کرد کە کاردانەوەی خێرای لەو پێوەندیەدا ھەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش نوێنەری کۆماری سێدارە لە نۆروێژ بانگھێشت بکات و لە ڕێگەی ئەویشەوە پەیام بە داگیرکەرانی تاران بگەیەنن کە دەست بەجێ قەتڵ و عام کردنی خۆپێشاندەران ڕابگرن.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە خۆپێشاندانەکە لە لایەن 8حیزب لایەنی کوردستانی بوون.
کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بە سەرپەرشتی ھاوڕێیان مستەفا عەزیزپوور، سۆزان ئەحمەدی، ئیدریس کەریمی و ڕێبوار ئەحمەدزادە زۆر چالاکانە بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژ
1ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 2719ی کوردی
22ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *