
کاتژمێر2ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 2ی سەرماوەزی ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 23ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی، بە مەبەستی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئیدانە کردنی ھێرشی دڕندانەی داگیرکەرانی تــاران بۆ سەر خۆپێشاندەران و شەھید و بریندار کەوتنی سەدان ھاووڵاتی، خۆپێشاندانێک لە ناوەندی شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو. خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و یەک خولەک بێدەنگی دەستی پێکرد.
خۆپێشاندەران بە ھەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و وێنە و تراکتی پێوەندیدار و وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر، پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەربڕی و ھاوکات ھێرشی دڕندانەی داگیرکەرانی تاران،یان لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ خەڵکی ڕاپەڕیو، بە توندی ئیدانە کرد و داواشیان لە حکوومەتی ئاڵمان و سەرجەم ئۆرووپایان کرد کە کاردانەوەی خێرای لەو پێوەندیەدا ھەبێت .
جێی ئاماژەیە ، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە شێوەی فراوان و چالاکانە بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی ئاڵمان
2ی سهرماوهزی ساڵی 2719ی کوردی
24ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی
Parti Azadi Kurdistan
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
TEL:004922116825149
Mobil: 00491638340509
www.pak-eu.com
وەڵامێک بنووسە