دوکتۆر ئاوات عەلیار كوردایه‌تی وحزبایه‌تی !

له‌ ئه‌مرۆی رۆژهه‌لات دا كوردایه‌تی وحزبایه‌تی له‌ناكۆكی دان، چۆنكه‌ كوردایه‌تیه‌كه گه‌شه‌ی سه‌ندوه‌،‌ به‌ خۆیدا چۆته‌وه‌، له‌ گه‌ل زه‌مانه‌ پیش كه‌وتوه‌، بیر و هزری ی چه‌قبه‌ستویی ودۆگماتیسمی تیدا نیه‌، ئینیژی و وزه‌ وداهینانی هه‌یه‌، به‌ هه‌له‌ یان به‌ راست پیوه‌ندی به‌ قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی نۆخبه‌وه ده‌سه‌لاته‌وه‌‌ نیه‌، ده‌رسی له‌ نۆشست و سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌لگاكانی تر و كۆمه‌لگای كوردی خۆمان وه‌ر گرتوه‌.

به‌ پیچه‌ وانه‌ حزبایه‌تی توشی نۆشوست هاتوه‌، دۆچاری دوبه‌ره‌كی و چه‌ند به‌ره‌كی هاتوه‌، بۆته‌ تابیعی قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی دمراسته‌كان كه‌ دژی ئالۆ گۆر و نۆی بونه‌وه‌ن، له‌ چوار چیۆه‌یه‌كی به‌ر ته‌سك دا خۆی حه‌بس كردوه‌ و ده‌سكه‌وته‌كانی رابردوو ومیژویی له‌ ده‌ست داون وله‌ گه‌ل ئالۆگۆره‌كان خۆی ریك نه‌خستوه‌.
ئه‌گه‌ر زه‌مانیك حزبایه‌تی ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌لگا بو و له‌ پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌لگا دا به‌ شدار و یان ریبه‌ر بو و كۆردایه‌تی په‌ره‌ پی ده‌دا، ئه‌مرۆ له‌ رۆژهه‌لات حزبایه‌تی كه‌وتۆته‌ بۆحرانیكی ناسنامه‌یی، و ئه‌گه‌ری تیك قرمانی هه‌یه‌. له‌م سه‌رده‌مه‌ی رۆژهه‌لات دا ئه‌وه‌ كوردایه‌تیه‌ قۆل هه‌لده‌مالی و به‌ ره‌خنه‌ وهاوكاری و ئامۆژگاری ویارمه‌تی حزبایه‌تی ده‌بی بهینیته‌وه‌ سه‌ر ریگای پیش كه‌وتن وگه‌شه‌ سه‌ندن. ئه‌گه‌ر كوردایه‌تی به‌ یه‌ك چاو تمه‌شای هه‌مو كوردیك وهه‌مو ناوچه‌یه‌ك كه‌ خۆی پی كورده‌ وله‌ باری میژویه‌وه‌ كوردستانه‌ ده‌كا، ئه‌وه‌ دیارده‌یه‌كی قیزه‌ۆنی ناوچه‌گه‌رایی وپیوه‌ری كه‌س نه‌بیستوی كورد وكورد تر بالی به‌سه‌ر حزبایه‌تیدا كیشاوه‌ كه‌ به‌ پیچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاو ده‌نیت، له‌ كاتیك دا گه‌لی كورد بی جیاوازی ئایینی و زاراوه‌یی پیویستی به‌ یه‌كگرتویی هه‌یه‌، ناوچه‌ گه‌رایی بۆته‌ فاكتۆریكی به‌چاو له‌ كیشه‌وململانیه‌كانی ناو حزبه‌كان دا. ئیمه‌مانان زۆریك له‌ كیشه‌كان، له‌ت بونه‌كان وململانیه‌كانی ناو حزبه‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستان له‌ سه‌ر جیاوازی خه‌تی سیاسی وشیوه‌ی خه‌بات وبه‌ره‌نگاری داگیر كه‌ر نابینین تا ببینه‌ به‌شیك له‌م كیشانه‌، ئه‌م كیشانه‌ تاراده‌یه‌كی زۆر له‌ ٢٠ سالی رابردودا له‌ سه‌ر ناكۆكی سه‌لیقه‌، ناوچه‌گه‌رایی، باند بازی، ده‌سه‌لات وقازانجی شه‌خسی وگروپی خۆلقاون.

ره‌خنه‌ وبه‌ گژ داچونی ئیمه مانان‌ له‌‌ سه‌ر هیندیك له‌ سیاسه‌تی حزبه‌كان وكه‌سایه‌تیه‌كانی ناوحزبه‌كان، كیشه‌یه‌كی شه‌خسی نیه‌ – بی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كیشه‌كان هیچ ئالترناتیویكی كۆنكریت وتاقی كراو بخه‌نه‌ پیش رو- و ته‌نیا له‌ به‌ر رۆشنایی قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی كوردایه‌تیه‌. كاتیك كه‌سانیك به‌ بیانوی رئال پۆلیتیك و واقعگرایی، رابردوو، قۆربانیه‌كان و شانازیه‌كانی كوردایه‌تی و ته‌نانه‌ت حزبایه‌تیش ده‌ده‌نه‌ به‌ر تانه‌ و توانج و بی ریزی و ریگا بۆ ئاسیملاسیۆن خۆش ده‌كه‌ن و تۆوی بیهیوایی و بیده‌ره‌تانی ده‌چینن، بیده‌نگی ئیمه‌ مانان به‌ مانای ره‌زامه‌ندیمانه‌ له‌و هیرشه‌ ناره‌وایه‌ی كه‌ ده‌كریته‌ سه‌ر بون و شۆناسی گه‌لی كورد ومیژوه‌ پر له‌ خه‌بات وتیكۆشانه‌كه‌ی. ره‌خنه‌ وهیوابه‌خشی و ده‌ست نیشان كردنی كه‌م وكوریه‌كان پیویستیكی هه‌مو كۆمه‌لگایه‌كی دیمۆكراتیك و زیندوه‌، وكه‌س نكۆلی لیناكات. به‌لام جیاوازی ره‌خنه‌ و په‌ره‌پیدانی به‌ بیری ته‌سلیم ته‌له‌بی و ته‌سلیم بون به‌ و زۆلمه‌ میژویه‌ی كه‌ له‌ گه‌لی كورد كراوه‌ به‌ ناوی هه‌ر حزب وكه‌سایه‌تی وبه‌هه‌ر پاساویك، مه‌حكومه‌. كه‌ سانیك كه به‌ قسه‌ خوازیاری خه‌باتی فره‌ ره‌هه‌ندین – كه‌ له‌ هیچ بواریك دا داتیی داسه‌ركه‌وتو نه‌بون- به‌لام به‌ كرده‌وه‌ ته‌نیا بانگه‌شه‌ی كار وهه‌لسوران له‌ چوار چیوه‌ی سیستمی جۆمهوری ئیسلامیدا ده‌كه‌ن، وخه‌ریكی‌ ترساندن و بی وره‌ كردن تیكۆشه‌رانن و هه‌مو هه‌ستیكی شۆرشگیری وحه‌ماسه‌تیان له‌ ناودا دۆكۆژن، بیهیچ شك وگۆمانیك ته‌سلیم ته‌له‌بن. به‌مجۆره‌ ئه‌مانه‌ میژوی ٤٠ ساله‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ به‌ر چاو ناگرن كه‌ ئه‌م سیستمه تۆتالیته‌ره‌ مه‌ودای كار به‌‌ هیچ ئۆپۆزیسیۆنیك ته‌نانه‌ت له‌ چوار چیوه‌ی قانونه‌نوسراوه‌كانی خۆشی دا نادات، ته‌نانه‌ت زۆریك له‌ ریبه‌ران وكاربه‌ده‌ستانی پایه‌ به‌رزی پیشوی خۆی به‌ تاوانی جیا بیری كه‌ ته‌نیا له‌ تاكتیكه‌كان دا خستۆته‌ به‌ندیخانه‌وه‌. ئه‌م سیستمه‌ چۆن دیت – هه‌ر وه‌ك نه‌هاتوه‌ وناشیه‌- مه‌ودای كاری سیاسی به‌ تیكۆشه‌رانی كورد ده‌دات كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌نگیان به‌ كۆماری ئیسلامی نه‌داوه‌ و پتر‌ له‌ ٢ ده‌یه‌ خه‌باتی چه‌كداریان دژی كردوه‌ و نزیك ٤ ده‌یه‌ وه‌كو ئۆپۆزیسیۆنی لیبراوی ئه‌و حكومه‌ته‌ داگیر كه‌ره‌ بون.

حزبایه‌تی به‌ هه‌مو ره‌نگ و ئیدۆلۆژی و جیایه‌كانیه‌وه‌ كه‌ له‌ ریگای كوردایه‌تی لایدا ، قازانجی نه‌ته‌وایی حۆكم ده‌كات كه‌ له‌ به‌رانبه‌ریدا راوه‌ستی، ئه‌م چه‌شنه‌ سیاسه‌ت كردنه‌ شیاوی سه‌ركۆنه‌ و قابیلی ره‌خنه‌ ورینۆینیه‌…. هه‌ ژار ٧٠ سال پیش كوتویه‌تی :
ره‌نگن هه‌مو زه‌ردو وسور وشینن\\ كوردایه‌تیه‌ به‌ كه‌م ده‌بینن

دوکتۆر ئاوات عەلیار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>