دیداروكۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركردایه‌تیی PAK و PDKI

پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی رێزدار مسته‌فا هیجری لێپرسراوی گشتیی و به‌شداریی به‌ڕێزان محه‌مه‌د نه‌زیف قادری جێگری دووهه‌می لێپڕسراوی گشتی و محه‌مه‌د ساڵح قادری به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حدكا له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانی پارتی ئازادیی كوردستانی كرد.

شاندی حدكا، به‌ گه‌رمیی له‌ لایان به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی و پێوه‌ندییه‌كانی PAKه‌وه‌، پێشوازیی لێكرا.
له‌ گفتووگۆیه‌كی برایانه‌دا و به‌ گیانی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی، وێڕای لێكدانه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی هێندێك بابه‌تی گشتیی، كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی پێوه‌ندییدار به‌ بزاڤی رزگاریخوازیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و جێی بایه‌خی هه‌ر دوولا تاوتوێ كران . به‌هێز كردنی پێوندیی دوولایه‌نه‌ی نێوان حدكا و PAK و به‌رده‌وامیی دان به‌وهه‌نگاوانه‌ی هه‌تا ئێستا بۆ هاوكاریی و یه‌كگرتوویی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه‌ هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌ ، له‌ ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و گفتووگۆیانه‌ بوون.

پارتی ئازادیی كوردستانPAK
كۆمیته‌ی راگه‌یاندن

17ی ره‌زبه‌ری 2719ك
9ی ئۆكتۆبری2019 ز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *