دیداری دۆستانەی نێوان پارتی ئازادیی کوردستانPAK وپارتی دیموکراتی کوردستان PDKلە دانمارک

کاتژمێر 15:00 ڕۆژی یەکشەممە ‎ 10ی خه‌رمانانی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 1ی سێپتامبری ساڵی 2019ی زایینی، شاندەکەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK لە شاری (ارهوس) لە وڵاتی دانمارک سەردانی بەڕێز بە ختیار رووف ڕشید بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دانمارک کرد و زۆر بە گەرمی لە لایەن بەڕێز بە ختیار شاندی PAK پێشوازییان لێکرا.

لە میانەی دیداری دۆستانەی کەدا چەندین پرسی پێوەندیدار بە کوردستان و گرینگی ھاوکاری و ھاریکاریی و کاری ھاوبەش و لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکانی کوردستان بە گشتی جەختی لەسەر کرایەوە.
دوای زیاتر لە جاند کاتژمێر بیروڕا گۆڕینەوە کۆبونەوەکە بە سەرکەوتویی کۆتایی پێھات و ھەر دولا لەسەر بەردەوامی دیدار و ھاوکاری و کاری ھاوبەش پێداگرییان کرد.
لایەنی خانەخوێ، سەردانەکە لە کەشێکی تەواو دۆستانەدا کۆتایی پێھات و شاندەکەی (پارتی ئازادیی کوردستان) بە ڕێزەوە بەڕێ کران.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە شاندەکەی (PAK) پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان: ئەفشار ئەقدەسیئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپای PAK ،و گۆران ئەحمەدی بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی (پــــاک) لەدانمارک.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی دانمارک
‎ 10ی خه‌رمانانی 2719ی کوردی
1ی سێپتامبریساڵی 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
Danmark Committee
004531338832:TEL
dk_pak1@yahoo.com
www.pazadik.org www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *