دیداری دۆستانەی نێوان PAK و PDK لە وڵاتی نــــۆروێژ!

ئێوارەی ڕۆژی ھەینی 1ی خەرمانانی ساڵی2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ23ی ئاگووستی،ی ساڵی 2019ی زایینی، لەسەر بانگھێشتی فەرمی کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژی پارتی ئازادیی کوردستان، وەفدێکی (لێژنەی ناوچەی نەرویجی پارتی دێموکراتی کوردستان)

بە سەرپەرشتی بەڕێز (محەممەد ئەسکەندەر) و ھاوڕێیەتی بەڕێزان کاک (شێخ ئامانج) و کاک (ئەحمەد حەسەن)لە شاری (ئـــــۆسلۆ)ی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ سەردانی کۆمیتەی ڕێکخستنی (پاک)یان کرد و لە لایەن ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی (پاک) و ئامادەبوونی ھەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستان، پێشوازییان لێکرا.

لە میانەی کۆبونەوەکەدا چەندین پرسی پێوەندیدار بە کوردستان و گرینگی ھاوکاری و ھاریکاریی و کاری ھاوبەش و لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکانی کوردستان بە گشتی جەختی لەسەر کرایەوە.
دوای زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک بیروڕا گۆڕینەوە کۆبونەوەکە بە سەرکەوتویی کۆتایی پێھات و ھەر دولا لەسەر بەردەوامی دیدار و ھاوکاری و کاری ھاوبەش پێداگرییان کرد.
لە کۆتاییدا و دوای تەواوبونی دیدارەکە وەڤدی میوان بە ڕێزەوە لە لایەن شاندی پارتی ئازادیی کوردستان،ەوە بەڕێ کران.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە شاندی (پارتی ئازادیی کوردستان) پێک ھاتبوون لە ھەڤاڵان:
ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپا.
ســـــۆزان ئەحمەدی،مستەفا عەزیزپوور، گــــــۆران ئەحمەدی، ئیدریس کەریمی و ڕێبوار ئەحمەدزادە
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
2ی خەرمانانی 2719ی کوردی
24ی ئاگۆستی2019زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *