دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 20 بەفرانباری 2718 کوردی بەرامبەر بە 10 ژانویەی 2019 شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتوو لە خەلیل نادری وتەبێژی PAK و هەژار وەلیزادە بەرپرسی پێوەندییەکانی PAK لە شاری هەولێر و هەڤاڵان جوانشێر سەقزی و گۆران یەزدانپەنا ئەندامانی کومیتەی پێوەندییەکان، سەردانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد.

و لەلایان شاندێکی زەحمەتکێشان بە سەرپەرشتی بەڕێز بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پێوەندییە گشتیەکانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەگەرمی پێشوازی کران.
لەو دیدارەدا باس لە دۆخی سیاسی و سەربازیی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە و ئەگەر و پێشهات و دەرفەت و مەترسییەکانی سەر ڕێی کوردان لە هەموو بەشەکانی کوردستان کرا.
ڕۆڵ و دەوری پارتی ئازادیی کوردستان لە شەڕی داعش و پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان و قارەمانێتی پێشمەرگەکانی پاک لە داستانی پردێ لەلایان شاندی خانەخوێ بەرز نرخێندراو لەسەر درێژەدانی پێوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو حیزب پێداگیرایەوە.
پارتی ئازادیی كوردستانPAK
كۆمیته‌ی راگه‌یاندن
21 بەفرانباری 2718 کوردی
11 ژانویەی2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *