دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان PAK و حیزبی شیوعی کوردستان

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 7 خاکەلێوە 2719 کوردی بەرامبەر بە 27 مارس 2019 لە شاری سلێمانی، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتوو لە هەڤاڵان وشیار ئەحمەدی و جوانشێر رەفعەتی بەرپرس و یاریدەری پێوەندییەکانی PAK لە شاری سلێمانی و هاورێ مەجنون کادری PAK، سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد

و لەلایان شاندێکی شیوعیەوە بە سەرپەرشتی بەڕێز عووسمان زیندانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کۆمیتەی پارێزگای سلێمانی،بەرێز گۆران حوسین بەرپرسی پێوەندییەکان و بەرێزان فاخر زاهیر و سامان زیندانی ئەندامانی کۆمیتەی پێوەندییەکانی پارێزگای سلێمانی حیزبی شیوعی کوردستان بەگەرمی پێشوازی کران.

لەو دیدارەدا باس لە دۆخی سیاسی و سەربازیی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە کراو و لەسەر درێژەدانی پێوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو حیزب پێداگیرایەوە.

7 خاکەلێوە 2719

27 مارس 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *