دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستانPAK و حیزبی گەلی مەسیحی نــــۆروێژی!

له درێژه‌ی دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانی نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستاندا لە وڵاتی نۆروێژ، ڕۆژی ھەینی 1ی خەرمانانی ساڵی2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 23ی ئاگووستی ساڵی 2019ی زایینی لە یەکێک لە ھۆڵەکانی (ھوتێل ڕادیسون بلو) ھەڵکەوتو لە ناوەندی شاری (ئۆسلۆ)ی پێتەخت، لەگەڵ (حیزبی گەلی مەسیحی) نۆروێژی کۆبونەوە.

شاندەکەی پارتی ئازادیی کوردستان زۆر بە گەرمی لە لایەن بەڕێز (تــــورە ویلھۆڵمسن ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حیزبی ناوبراو )…وە پێشوازییان لێکرا.

‎سه‌ره‌تا ھەڤاڵ (ئەفشار ئەقدەسی) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی (نوێنەرایەتی ئوروپای پـــاک) بە کورتی باسی (پارتی ئازادیی کوردستان) و دەور و ڕۆڵی لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر بە گشتی و کۆماری تیرۆریستی ئێران بە تایبەتی و ھەروەھا گرنگی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی بۆ لایەنی بەرامبەر کرد.

‎لە لایەن خۆشیەوە بەڕێز (تورە) وێڕای خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م دیداره‌، هیوای خواست که‌ هه‌ردوو لا له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی پته ‌و قایم پێوه‌ندی دۆستانه‌یان هه‌بێت و ھاوکاتیش پێداگریی و پشتیوانی خۆیی و حیزبەکەشی بۆ سەربەخۆیی و بەدەوڵەت بوونی کورد دوو پات کردەوە.

ھێژای ئاماژە پێکردنە کە شاندەکەی (نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستان) پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان: ئەفشار ئەقدەسی ، ســـۆزان ئەحمــەدی، ئیدریس کەریمی، مستەفا عەزیزپور، گۆران ئەحمەدی و ڕێبوار ئەحمەدزادە.
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
4ی خەرمانانی 2719ی کوردی
26ی ئاگۆستی2019زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *