دیداری PAK لە بەرپرسی پێوەندییە بیانییەکای پارتی سۆسیالیستی ئوتریش

سەعات 15:00 رۆژی پێنجشەممە 23 سەرماەزی 2718 (13 دێسامبری 2018)، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری ڤیین، لەگەڵ بەڕێز چەپەر حاجۆ بەرپرسی پێوەندییە بیانییەکای پارتی سۆسیالیستی ئوتریش، کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی وکوردستان بەتایبەتی و دۆزی کورد لە وڵاتی ئوتریش و ئورووپا کرا.
دوواتر هەردوولا باسیان لە پێویستیی نزکیی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لە وڵاتی ئوتریش کرد.
هەروەها باس لە گرینگی پێوەندیی بەرفراوانتری PAK و SPO کرا و باس لە بەردەوامیی دیدارەکان لە ئاستی بەرزتردا کرا.
شاندی پارتی ئازادیی کوردستان PAK پێکهاتبوون لە هەڤاڵان ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK، خاتوو مۆنیکا ئەقدەسی ئەندام، ئەفشین ئەقدەسی بەرپرسی کۆمیتەی ئوتریش و فەریبورز حەیدەرئابادی (کرماشانی) ئەندامی مەجلیسی گشتیی PAK.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
24ی سه‌رماوه‌زی 2718
14ی دیسامبری 2018
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Tel Fax:0031263252157 Mobil:0031641693364
www.pak-eu.com
https://twitter.com/pak_eu
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *