“دیسان ئەندامانی PAK پێشەنگن”

سڵاو و ڕێز

کورته باسێک له سه‌ر ژیانم

ناوم “عەبدولخالەق مەحمودی” ە، له دایک بووی 1372( 1993)ی شاری مهاباد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به نازناوی “په‌یمان”.

له سالی 1387(2009) ڕا به هۆی هۆگریم به وه‌رزشی ڕەزمیی “تای بۆکسینگ” و به پاڵپشتیی بابی خۆشه‌ویستم ده‌ستم کرد به وه‌رزش…
له ماوەی 13 ساڵی ژیانی وه‌رزشیم وه‌ک یاریزان و ڕاهێنەر (مربی) 31 جار لە بوارە جیاکان‌دا نازناوم به ده‌ست هێناوە…
……………………
به هۆی کێشه‌یەک که له ناخۆ دا بۆم هاته پێش ناچار بوم شاری مهاباد و وڵات جێ بێڵم و ڕوو له وڵاتی ئاڵمان کەم و لێرە جێگیر بم.
هه ر له ساڵی 2018 له شاری هامبورگ له ئاڵمان ده‌ستم به یاری “تای بۆکسینگ” وه‌ک ڕاهێنەر و یاریزان کرد، له ساڵی 2020 وه‌ک باشترین ڕاهێنەر له ڕه‌دە‌‌ی منداڵان و لاوان و وه‌ک خۆش‌ئه‌خلاقترین ڕاهێنەر له ئه‌یاله‌تی هامبورگ هه‌ڵبژێردرام.
………………….
ژیانی سیاسیی من ده‌توانم بڵێم هه‌ر له کاتی مێرمنداڵی ڕا ده‌ستی پێکرد. ئه‌وکاتی منیش وه‌ک کوردێک هه‌ستم به داگیرکرانی کوردستان کرد.
هەر لەو دەمەوە ئاواتی وڵاتێکی سه‌ر به‌خۆم هه‌یه، هه‌ر بۆیه خۆزگه‌کانم له ناو پارتی ئازادیی کوردستان دا دیته‌وه.
له ناوخۆی کوردستان وه‌ک لایەنگر و دۆست و پاشان له وڵاتی ئاڵمان به شێوه‌ی ڕه‌سمی په‌یوەستی ڕیزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بوم و ئێستا ماوه‌ی 3 ساڵە له خزمه ت نه‌ته‌وه و حیزبه‌که‌م دام.

سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن

پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ئاڵمان
15ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 2720ی کوردی
5ی مارسی ساڵی 2020ی زایینی

COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
Mobil: 00491638340509
TEL:004922116825149

?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *