دەنگی رۆژهەڵاتی داگیرکراو، لە وارشۆ

ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 24 و25ی ڕێبەندانی ساڵی 2718ی کوردی رێکەوتی 13 و 14ی مانگی فێبرواری ساڵی2019ی زایینی، زیاتر لە 60 وڵات کە زۆربەیان رەخنەیان لە سیاسەتەکانی ئێران هەیە و هەندێکیشیان وەک نەیاری (تاران) دەناسرێن،

کۆنفڕانسی لووتکەی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرپەرشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە شاری (وارشۆ)ی پێتەختی وڵاتی لەھێستان(پۆڵۆنیا) بەڕێوەچوو. لەم کۆنفڕانسەدا هەریەک لە (مایک پێنس) جێگری سەرۆکی ئەمریکا، (مایک پۆمپیۆ)، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هەروەها سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و نوێنەری چەندین وڵاتی دیکە لە نێویاندا چەند وڵاتێکی عەرەبی بەشدارییان کرد.
بۆ گەیاندنی دەنگی کپ کراوی کوردستانیان بە کۆنفڕانسی ئاماژە پێکراو و هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی (سایکس-پیکۆت) کە تێیدا خاکی پیرۆزی کوردستان بە زۆرەملێ بەسەر چوار وڵاتی داگیرکەری(ئێران،عێراق،سوریا،تورکیە)دا دابەشکرا، بەشێک لە کوردانی سەربەخۆییخواز، لە ژێر ناوی (کۆمیتەی سکاڵا) خۆیان گەیاندە شاری (وارشۆ). ئەندامانی کۆمیتەی سکاڵا لە نزیک شوێنی کۆنفڕانسەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەرزکردنەوەی پلاکارد و وێنەی رێبەرانی تێرۆر کراو لە لایان ئێران وپێشکەشکردنی وتە و و دروشمی پێوەندیدار، بوونە دەنگی رەوای رۆژهەڵاتی داگیرکراو بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی.

ھێژای ئاماژە پێکردنە کە بەرپرسی نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان، هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی بە یاوەریی پۆلێک لە ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان، لەو ئاکسێۆنەدا بەشدار بوون و دەوری چالاکانەیان گێڕا.
ھەر بەم بۆنەیەشەوە نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستان سوپاس و دەستخۆشی پێشکەشی کۆمیتەی سکاڵا و سەرجەم ئەو کەسانەدەکا کە لەم هەنگاوەدا بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
28ی رێبه‌ندانی2718 كوردی
17 فێورییەی 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
www.pak-eu.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *