راگه‌یاندنی كومیته‌ی هاوكاری حیزب و رێكخراوه‌ سیاسی كوردستانیه‌كان له‌ نۆروێژ سه‌باره‌ت به‌ به‌ندكراوی سیاسی رامین حسێن په‌ناهی له‌ ڕۆژهه‌لاتی كورستان

هه‌ر وه‌ك هه‌موو ئاگادارن كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ هاووڵاتیه‌كانمان له‌ ڕۆژهه‌لات له‌ هیچ شتێك سڵ ناكات و به‌ ڕۆژانه‌ لاوانی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستان به‌ بیانوی جۆراجۆر به‌ره‌ و گرتوخانه‌كان راپێچیان ده‌دات و حوكمی مه‌رگیان به‌ سه‌ریان دا ده‌سه‌پێنێ و له‌‌ سێداره‌یان ده‌دات.

رامین حسێن په‌ناهی یه‌كێ له‌م لاوانه‌ی نیشتمانی خۆشه‌ویستمانه‌ كه‌ له‌ مه‌ته‌رسی جیدی له‌ سێداره‌دان دایه‌ و كه‌یسی ناو براو بۆ جێ به‌ جێ كردنی حوكمی زاڵمانه‌ی سێداره‌ كه‌ به زۆر و به‌ دوور له‌ دادگایه‌كی عاده‌لانه‌ به‌‌ سه‌ری دا سه‌پاوه‌، به‌ ناوه‌ندی زیندانی سنه‌ ره‌وانه‌كراوه‌ و به‌ شێوه‌ی فه‌رمی به‌ ناوبراویان راگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌م زووانه‌ ئه‌م حوكمه‌ جێ به‌ جێ ده‌كرێت.
ئێمه‌ وه‌ك كومیته‌ی هاوكاری هێز و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌ وڵاتی نۆروێژ به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م حوكمه‌ ده‌كه‌ین و داواكرین كه‌ به‌ زووترین كات ئه‌م حوكمه‌ رابگیرێت و له‌ دادگایه‌كی عادلانه‌ دۆسه‌كه‌ی به‌رێوه‌ بچێت.
هه‌ر وه‌ها له‌ پارلمانی كوردستانی باشوور داوا ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ر كارێك بۆ راگرتنی حوكمی سێداره‌ی رامین حسێن په‌ناهی وه‌ك رۆڵه‌یه‌كی نیشتمانی كوردستانی گه‌وره‌ له‌ ده‌ستیان دێت دریغی نه‌كه‌ن و هه‌موو هه‌ولێ بۆ راگرتنی ئه‌م حوكمه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
كومیته‌ی هاوكاری حیزب و رێكخراوه‌ سیاسی كوردستانیه‌كان له‌ نۆروێژ
07.06.2018
ئۆسلو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>