راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی PAK سه‌باره‌ت به‌ تێرۆری هه‌ڤاڵ سه‌ید كازم كه‌لهووڕ( مه‌لیك)

رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد!
به‌ داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه‌، هه‌واڵی تێرۆری هه‌ڤاڵ سه‌ید كازم ئه‌بوو شامه‌، راده‌گه‌یه‌نیین.
هه‌ڤاڵ سه‌ید كازم كه‌لهوڕ رۆژی 31ی گه‌لاوێژ( 22 ئاگۆست) له‌ لایان ده‌زگای تێرۆریستیی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه‌ له‌ ئیلام ده‌رمانداو ده‌كرێ و پاش چه‌ند سه‌عاتێك، له‌ رێگای چوون بۆ نه‌خۆشخانه‌، گیان ده‌سپێرێ.
هه‌ڤاڵی شه‌هید سه‌یدكازم كه‌ له‌ ریزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستاندا به‌ “مه‌لیك” ده‌ناسرا، 27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ شاری ئابادان له‌دایكببوو. دانیشتووی شاری مێهرانی پارێزگای ئیلام و خاوه‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی دیپلۆم بوو. له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ هاتبووه‌ ریزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ هێزی خۆشه‌وی خه‌لیلی پارتی ئازادیی كوردستان، له‌ چیای باشیك به‌شداری نه‌به‌رده‌ حه‌ماسییه‌كانی رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ شه‌ڕی داعش دا بوو. پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا و خاوه‌ن ده‌ور و ده‌یسیپلین بوو. دوا رۆڵی له‌ جه‌نگی داعش دا، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ بوو له‌ ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌ی راماڵینی هێزه‌كانی داعش له‌ مه‌حوه‌ری باشیك- ناوه‌ران ( 20 ئۆكتۆبر تا ٨ی نوامبری 2016) .

هه‌ڤاڵ مه‌لیك، ئاواته‌خواز بوو، بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، زیاتر گه‌شه‌ بكاو قووڵ ببێته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ چاكی مه‌ردایه‌تی كرد به‌لادا كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ پارتی ئازادیی كوردستاندا فێری ببوو، بیگوێزێته‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌ و ده‌ڤه‌رانه‌.
هه‌ڤاڵی شه‌هید سه‌یدكازم كه‌لهووڕ، به‌و ئامانجه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2017دا، وێڕای شه‌هید” كیومه‌رس ده‌بوستانزاده‌”(پاكزاد)، به‌ ئه‌وینی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، روویان له‌ ئیلام و لوڕستان كرد و تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان خۆیان بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و به‌ربه‌ره‌كانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی ئێران، ته‌رخان كرد.
هه‌ڤاڵی فه‌رمانده‌ مه‌لیك، پاش تێرۆری هاوڕێی خه‌باتی، كیومه‌رس ده‌بوستانزاده‌(4ی مارسی 2018) له‌ ئه‌ندیمێشك، بۆ ماوه‌یه‌ك ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشت و دواتر گه‌ڕایه‌وه‌. دوا چالاكیی ئه‌و رۆڵه‌ قاره‌مانه‌ی كورد و PAK، فه‌رمانده‌یی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بوو كه‌ هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان رۆژی 14 گه‌لاوێژ(٥ی ئاگۆستی2018) له‌ ئیلام كردیانه‌ سه‌ر تیمێكی ستادخه‌بری ئیداره‌ی ئیتلاعات.
هه‌ر چه‌ن، دام و ده‌زگای داگیركه‌ری و تێرۆریستیی ئێران له‌ ئیلام، له‌ سێ جار لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌یدكازم، هه‌رگیز نه‌یتوانی راز و نهێنیه‌كانی خه‌بات و رێكخستن و چالاكییه‌كانی له‌ سینگ ده‌ربێنێ، به‌ڵام، وه‌ك پیشه‌ و میراتی مێژووییان، دواجار له‌ كاتی لكۆڵینه‌وه‌دا، به‌ پێدانی خواردنه‌وه‌یه‌ك، ده‌رمانداوی ده‌كه‌ن و پاش، چه‌ند سه‌عات له‌ به‌ردانی، له‌ رێگای چوون بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی به‌ نیشتمانی زامدارمان سپارد و چووه‌ ریزی كاروانی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی كوردستان له‌ رێی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییدا.
ئه‌وه‌ دووهه‌مین خه‌باتگێڕی پارتی ئازادیی كوردستانه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان، به‌و جۆرانه‌ شه‌هید ده‌كرێ. ره‌نگه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، له‌ ناو بردنی خه‌باتگێڕانی رێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌و جۆره‌ كه‌م تێچووتر و بێ كێشه‌تر بزانن. به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه‌ و خوێنی رێبوارانی رێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، داری ئازادیی و وه‌ده‌سهێنانی سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پاراو ده‌كا و له‌ خوێنی رۆڵه‌كانی كورد، گه‌رده‌لوولی رادانی داگیركه‌ران هه‌ڵده‌كا.
سڵاو له‌ گیانی به‌رزه‌فڕی هه‌ڵۆی ئازادیی كوردستان، شه‌هید سه‌یدكازم كه‌لهوڕ

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی پارتی ئازادیی كوردستانPAK
4ی خه‌رمانانی 2718
26ی ئاگۆستی 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>