راگه‌یه‌ندراویPAK سه‌باره‌ت به‌ لێشاوی گرتنی چالاكان و تێكۆشه‌ران

به‌ دوای راپه‌ڕینی رۆژانی 25 و 26ی خه‌زه‌ڵوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ كرماشانی هه‌میشه‌ كوردستان ، ده‌وری پێشه‌نگی گیڕا؛ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا لێشاوێکی دەستگیرکردنی نووسەران، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە پارێزگای کرماشان دەستیپێکردووە.

له‌ ئاكامی ئه‌و لێشاوه‌دا تا ئێستا پێنج چالاكی فه‌رهه‌نگیی ناسراو بە ناوەکانی: ئاکۆ جەلیلیان- نووسەر و لێکۆڵینەر، همایون عەباسی سەرنووسەری گۆڤاری ژیلوان، سوهراب مورادی و داریوش موردای- چالاکوانی فەرهەنگی و ئەحمەد بەساتی- شاعیر، کە خەڵکی شاری شابادن لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانه‌وه‌ دەستگیر كراون بۆ شوێنێكی نادیار و گوێزراونه‌ته‌وه‌. هەروەها رۆژی سێشه‌ممه‌، “ئانیسا جەعفەری مێهر ژنە” و “شەهریار روستەمی”-شاعیر، له‌ شاری شاباد له‌ لایان ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یان هێنرابوونه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ و راپێچی زیندان كرابوون. لە درێژه‌ی ئه‌و لێشاوه‌دا، دوێنێ لە شاری کرماشان، فوئاد موزەفەری- نووسەر و فەرزاد سەفەرە-شاعیر لەلایەن داگیركه‌رانه‌وه‌ لە ماڵەکانی خۆیان دەستگیرکراون. بێجگه‌له‌وانه‌ش، هێزه‌كانی دوژمن به‌ مه‌به‌ستی ده‌سگیركردنیان، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند ماڵی دیكه كه‌‌ به‌ خۆشییه‌وه‌، ئامانجه‌كه‌یان بۆ نه‌پێكراوه‌. له‌ 15ساڵی رابردوودا تاران له‌ رێگای هێز و داموده‌زگا جۆراوجۆره‌كانییه‌وه‌ له‌ كرماشان، حه‌ولێكی تایبه‌ت و چڕوپڕی داوه‌ كه‌ بەهەر شێوەیەک بووبێت له‌ به‌رده‌م گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی دا له‌ كرماشان و ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵات، به‌ربه‌ست پێكبێنێت. له‌م رێگایه‌شدا له‌ هیچ چه‌شنه‌ تاوانێك وه‌ك تێرۆر و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی تێكۆشه‌رانی بواره‌ جۆراوجۆره‌كان، خۆی نه‌بواردوه‌. تێرۆر و گرتن و پیلانگێڕییه‌كانی تاران له‌ كرماشان دژ به‌ رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، شكستی یه‌ك سه‌ده‌ پیلان و پڕۆژه‌ی ئاسمیلاسیۆن و ته‌فریسی كرماشان، ده‌سه‌لمێنێت. كرماشانی هه‌میشه‌ كوردستان به‌ سه‌ربه‌رزی ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ش پیلانی دوژمنی داگیركه‌ر گۆڕ ده‌كا.

پارتی ئازادیی كوردستانPAK

كۆمیته‌ی راگه‌یاندن

٢٨ی سه‌رماوه‌زی ٢٧١٩ك

١٩ی دیسامبری ٢٠١٩ز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *