راگه‌یه‌ندراوێك له سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزیان

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و دلۆڤان
له گه‌ڵ باوه‌ڕ به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو زاتێك بۆ باره‌گای یه‌زدانی مه‌زن، به داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه، كۆچی داوایی دایكی ئازیزمان “ئامینه‌خانمی به‌هلوولیی”: دایكی برا شه‌هیده‌كانمان فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی هێزی پێشمه‌رگه كاك ره‌شید یه‌زدانپه‌نا(سمكۆ) و رێبه‌ری شه‌هیدی رێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی كوردستان كاك سهعیدید یه‌زدانپه‌نا؛
راده‌گه‌یه‌نم.
دایكی جهرگسووتاومان، ئاواتی رزگاریی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو و تۆڵه‌ی كوڕه شه‌هیده‌كانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه بۆ زێدی خۆی و خه‌ڵك و خزم و كه‌سووكار بوو. به‌ڵام مه‌رگ مه‌ودای پێنه‌دا و وه‌دیهاتنی ئاواته‌كانی كه‌وته ئه‌ستۆی ئێمه‌و هه‌ڤاڵان و رێبوارنی رێگای كوڕه شه‌هیده‌كانی.
بۆیه هه‌ر به میوانیی له هه‌ولێری خۆشه‌ویست، له ته‌نیشت هاوسه‌ره ئازار چیشتووهكهی، باوكی كۆچكردوومان عومه‌رخان، به خاكی ده‌سپێرین. له خوای گه‌وره داواكارم جه‌رگسووتان وتاڵی و سوێریی كێشانه‌كانی دنیای له نامه‌ی كردارییدا بۆ بژمێری و بیخاته به‌ر دلۆڤانی خۆی و به به‌هه‌شتی شاد بكا.
سه‌باره‌ت به پاراستنی سڵامه‌تیی گشتیی و ره‌چاو كردن و پابه‌ندییمان به رێوشوێنه‌كانی دۆخی كۆڕۆنا، له دانانی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆ ده‌بوێرین.
هه‌ر له ئێستاوه سپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه زه‌حمه‌تمان پێوه ده‌كێشن و له خه‌میی كۆچی دوایی دایكماندا هاوبه‌شیمان له گه‌ڵ ده‌كه‌ن.كوردستان و كورد‌و خۆتان و ئازیزانتان خۆش بن.
حسین یه‌زدانپه‌نا
19ی به‌فرانباری 2720ك
8ی ژانویه‌ی 2021 ز
وەڵامێک بنووسە