راگه‌ێندراوی به‌ڕێوه‌ چوونی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیسی گشتییPAK مه‌جلیسی گشتییPAK پڕۆژه‌ی پێكهێنانی “سپای میللیی كوردستان”ی په‌سند كرد.

مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی كوردستان وه‌ك ده‌زگای بڕیاردان و یاسادانانی پارتی ئازادیی كوردستان، له‌ بڕیارێكی مێژوویی دا، پڕۆژه‌ی پێكهێنانی “سپای میللیی كوردستان”ی په‌سند كرد.
له‌ به‌ره‌به‌ری 29هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌ دایكبوونی پارتی ئازادیی كوردستاندا، به‌ مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌ سه‌ر پڕۆژه‌ی پێكهێنانی سپایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆتاییهێنان به‌ دیارده‌ی هێزی حیزبیی و فره‌ له‌شكریی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رۆژی 16مایسی 2020مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی كوردستان، كۆ بووه‌وه و ئه‌م بڕیارانه‌ی په‌سند كرد:

١- له‌ گه‌ڵ په‌سند كردنی پڕۆژه‌ی پێكهێنانی سپای میللیی كوردستان، پارتی ئازادیی كوردستان سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی خۆی بریتی له‌: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان، تیپی مانشتی ئیلام و هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان، كه‌ له‌ رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ ماكۆوه‌ هه‌تا لوڕستانانیان له‌ خۆ گرتووه‌، بۆ سپای میللیی كوردستان، ده‌گوێزێته‌وه‌.
٢- پارتی ئازادیی كوردستان، سه‌رجه‌م هێزی مرۆڤی و چه‌ك و چۆل و لۆجێستیكی له‌شكریی خۆی، پێشكه‌ش سپای میللیی كوردستان ده‌كا.
٣- سپای میللیی كوردستان، درێژه‌ی رۆحیی سپاكه‌ی پێشه‌وا و ده‌وڵه‌تی جمهوریی كوردستان و هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌رك و ئامانجه‌.
٤- سپای میللیی كوردستان، قه‌واره‌یه‌كی له‌شكریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی ناحیزبیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بێ و ئه‌ركیPAK، بنیاتنان و پاڵپشتییه‌تی.
٥- پارتی ئازادیی كوردستان، داوا له‌ سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كا، له‌ پێناو كۆتاییهێنان به‌ دیارده‌ی فره‌ له‌شكریی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هێز و رێكخستنی پێشمه‌رگه‌یان تێكه‌ڵ به‌ سپای میللیی كوردستان بكه‌ن و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان، پێكه‌وه‌ به‌ پێی توانای خۆیان، سپای میللیی كوردستان فه‌رمانده‌یی بكه‌ن.

پیرۆز بێ بیست و نۆهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌ دایكبوونی پارتی ئازادیی كوردستان
پیرۆز بێ دامه‌زرانی سپای میللیی كوردستان

پارتی ئازادیی كوردستانPAK
كۆمیته‌ی راگه‌یاندن
30گولانی 2720كوردی
19مای 2020 زاینیی

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *