راگەیەندراوی نوێنەرایەتی ئوروپای PAK بەبۆنەی تێرۆری ئەحمەد مەولا لە لایان دەوڵەتی تاران لە هولەند

رۆژی چوارشەممە 8 نۆڤامبری 2017، “ئەحمەد مەولا” ناسراو بە ئەحمتد نیسی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خەباتی عەرەبی بۆ رزگاریی ئەهواز، لە پێش ماڵەکەی خۆی لە شاری لاهای هولەند ، لە لایان تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە بە لێدانی سێ فیشەک، تێرۆر کرا.

ئەحمەد نیسی دۆستی نزیکی پارتی ئازادیی کوردستان و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی رزگارییخوازی ئەهواز بوو و هەموو ژیانی بۆ جیاکردنەوەی ئەهواز لە ئێران و دەرچوون لە ژێردەستەیی تەرخان کردبوو.
نوێنەرایەتی ئوروپای ئارتی ئازادیی کوردستان وێڕای مەحکومکردنی ئەم کردەوەیە، کۆماری ئیسلامی بە ئەنجامدەری ئەم کردەوەیە دەزانێ و داوا لە دەوڵەتی هولەند بەگشتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی دەکا، بکەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکەن و بەسزای خۆیان بگەیەنن و سنوورێک بۆ ئەم کردەوانەی دەوڵەتی تاران دابنێنن و گیانی دژبەرانی ئەو دەوڵەتە بپارێزن.
پارتی ئازادیی کوردستان
نوێنه‌رایه‌تی ئوروپای
18خەزەڵوەری 2717
9نومبری 2017
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Tel Fax:0031263252157 Mobil:0031641693364
www.pazadik.org www.pak-eu.com

https://www.facebook.com/pakeucom/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>