راگەێندراوی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK | نوێنەرایەتی ئوروپا پارتی ئازادیی کوردستان
راگەێندراوی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK

لە رۆژانی12- 15 جۆزەردانی 2718 (2-5-208) مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان بە ئامادە بوونی سەرۆکی PAK، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە برد. کۆبوونەوە لە ئاکامی هەڵسەنگاندنی سەرۆک و راپۆرت و لێکدانەوەکانی دامەزراوە و پێکهاتەکانی PAK، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی پەسند کرد:

1- مەجلیسی گشتی، رۆڵی PAK لە جەنگی سێ ساڵەی داعش و بەرنگاربوونەوەی سوپاکانی تاران و بەغدا لە پردێ کە بووە هۆی شکستدانی پیلانگیریی نێودەوڵەتی 16- 26 ئۆکتوبر؛ مێژوویی، قارەمانانە و پڕ دەسکەوتی نەتەوەیی دادەنێ بۆ نەتەوەی کورد و پارتی ئازادیی کوردستان. بۆیە سەری رێز دادەنەوێنێ لە حاست شەهیدانی ئەو بڕگە مێژووییە لە خەباتی PAK و سڵاوی خۆڕاگریی دەنێرێ بۆ بریندارەکان. هەروەها شانازیی دەکا بە دەوری فەرماندەی گشتی و فەرماندەی هێزەکان و سەرجەم هەواڵانی پێشمەرگە.
2- مەجلیسی گشتیی پاڵپشتیی لە دامەزراوەی نیزامیی پاک دەکا بۆ بەردەوامیی لە بردنە سەرێی تواناییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و گەشەپێدانی سیستەمی نیزامیی بۆ رۆڵگێڕان لە هاوکێشە سیاسیی- سەربازییەکانی کوردستان و ناوچەکە.
3- مەجلیسی گشتیی بڕیاری دا کە پاش تێپەڕ کردنی سەرکەوتووانەی قۆناغی شەڕی داعش و شکست هێنانی پیلانی نێودەوڵەتیی ئۆکتۆبر، پارتی ئازادیی کوردستان بپەرژێتە سەر ئامادەکاریی بۆ بەستنی کۆنگرەی دووهەمی خۆی.
4- مەجلیسی گشتیی، تێکۆشانی هەڤاڵانی نوێنەرایەتی و کۆمیتەکانی دەرەوەی وڵات بە بایەخ دەنرخێنێ و بۆ گەشەپێدانی رێکخستن و چالاکییەکانی PAK لە دەرەوەی وڵات، بەستنی کۆنفڕانسی دەرەوەی وڵات بە پێویست دەزانێ و پێ لە سەر یەک سیستەم و یەک رێکخستنی یەکگرتوو لە دەرەوەی وڵات دادەگرێ کە هەموو ئەندامانی پاک بگرێتە خۆ.
5- مەجلیسی گشتیی لە پرسی راگەیاندن و سوشیاڵمیدیادا، لە سەر ئەوە پێدادەگرێ کە پێویستە راگەیاندنی PAK گردوکۆتر بکرێ و لە کاتێکدا کە تاران ئەو پەڕی حەولی داوە، دەنگ و رەنگی پارتی ئازادیی کوردستان کپ بکا،لە رایڵکە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیاڵمیدیا کەڵکی پێویست وەربگیرێ. هەروەها چالاکانی PAK لە سۆشیالمیدیا ئەرکدار کرد کە بە دانانی پۆست، لایک و شێری بابەتی یەکتر لە ئاکاونتەکانیاندا، سۆشیاڵمیدیا بکەنە مینبەری بڵاو کردنەوەی بیر و سیاسەت و هەڵوێستی نەتەوەیی و شانازییە پڕشکۆکانی پارتی ئازادیی کوردستان.
6- مەجلیسی گشتیی، ئەندامانی مەجلیس و گشت تێکۆشەرانی ریزەکانی PAK لە هەموو دامەزراوە و پێکهاتەکانی رادەسپێرێ کە بە پێشکەشکردنی بیرۆکە، پلان، پرۆژە و زانیاری سیاسی، سەربازی، ئاسایشی و هەواڵگریی، میدیایی و فیت باکی هەڵوێست و سیاسەت و پراکتیکی PAK، بە نووسین و نامە و کورتەنامە بۆ سەرۆکایەتی PAK، هاوکار و بەشدار بن لە بەرچاو روونی دان و پرۆسەی دروستکردنی بڕیار.
7- بە مەبەستی گەیاندنی هەڵوێستی فەرمی PAK لە سەر رووداوە خێڕا و کتووپڕەکان ، مەجلیسی گشتیی، هەڤاڵ خەلیل نادری وەک وتەبێژی سیاسیی پارتی ئازادیی کوردستان، دیاری کرد.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی راگەیاندن

16 جۆزەردانی 2718
6 ژووئەنی 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>