راگەێندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە شکستهێنانی هێرشێکی تێرۆریستیی تاران

سەعات 22:45 دەقیقەی شەوی رابردوو، بارەگایەکی پشتی جبهەی پارتی ئازادیی کوردستان لە رۆژهەڵاتی هەولێر، کە ژمارەیەک بنەماڵە شەهید و بنەماڵە پێشمەرگەشی لێدەژین، کرایە ئامانجی ٤ مووشەکی کاتیۆشا. بەختەوەرانە ئەو هێرشە، هیچ خەسارێکی بەدواوە نەبوو.
ئەمڕۆ لە کاتێکدا تیمەکانی ئاسایش و هەندەسەی حکوومەتی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان پێکەوە لە پشکنینی شوێنە ئەنگێوتراوەکان بوون،TNT یەکی لە جۆری ئەو TNT ی کە لە ژووئەنی 2017دا لە گۆڕستانی شەهیدانی PAK دانرابوو؛ دۆزییەوە. پاش بەجێهێنانی پلان و رێوشوێنە تایبەتییەکانی پێوەندیدار بە پووچەڵکردنەوەی TNT ، ئەو TNT یە، لە سەعات 16دا لایان تیمەکانەوە تەقیندرایەوە.

هەرچەند تا دەرکردنی ئەم راگەێندراوە، ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە نەناسراون، بەڵام گومانی تێدا نییە کە وەک پیشەی ناسراویان، کاری داوودەزگا تێرۆریستییەکانی ئێڕان و بەکرێگیراوانیانە.
لە ٤ ساڵی رابردوودا کە پارتی ئازادیی کوردستان، نوێنەرایەتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکا لە شەڕی داعش و حەشد و پاسداردا، لە گەڵ دەیان پیلان و کردەوەی تێرۆریستیی ئێران رووبەڕوو بووەتەوە کە زۆربەیانی تێکشکاندوە. لە مارسی ساڵی 2017 دا، تاران شکستێکی گەورە و بێوێنەی لە پارتی ئازادیی کوردستانەوە بەسەر هات کە لەو کاتەدا بە هۆکاری تایبەت، لە راگەیاندن و بە میدیایی کردنی خۆمان بوارد. ئەو شکستە بە رادەیەک کاریگەر و سەرشۆڕانە بوو بۆ تاران، کە بەشێک لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی تووشی قەیران کرد.
خەبات و نەبەردی پارتی ئازادیی کوردستان لە گەڵ هەر داگیرکەرێک لە پێناو سەربەخۆیی و بەدەوڵەتکردنی کوردستاندا بەردەوام دەبێ و بە تێرۆر و پیلانگێڕی و گەڵەکۆمەکی بەچۆکدا نایە و لەو رێبازە دەسهەڵناگرێ کە تاران لێی تۆقیوە.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
22ی بەفرانباری 2017
12ی ژانویەی 2018 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>