رۆژنامەی سەباحی تورکی : دیپڵۆماتێکی ئێرانی بە تاوانی هاوکاری لە کوشتنی “مەسعود مەولەوی” لە ئیستانبوڵ دەست بە سەر کرا .

رۆژنامەی “دەیلی سەباح” کە لە تورکیە چاپ دەکرێ رۆژی پێنجشەمۆ 23ی رێبەندان (11.02.2021) رایگەیاند لە یەکەم رۆژەکانی ئەم هەفتەیە دا دیپڵۆماتێکی کۆنسولگەری ئێران لە ئیستانبوڵ بە تاوانی هاوکاری لە کوشتنی “مەسعود مەولەوی” دەست بە سەر کراوە .

مەحمودرەزا ناسرزادە تەمەن 43 ساڵ ، بە تۆمەتی دروست کردنی بەڵگەنامە و پێناسەی ساختە بۆ “عەلی ئیسفەناجی” کە پلان داڕێژی کوشتنی “مەسعود مەولەوی وەردنجانی” بووە ئامادە و رادەستی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ بە قاچاغ دەربازی وڵاتی ئێران ببێ . بکوژی ناوبراو فیشەکێک لە قاچ و فیشەکێک لە دڵی کوژراو دەدا و رادەکا .
مەسعود مەولەوی وەردنجانی لە رۆژی 23ی خەزەڵوەری ساڵی 98ی هەتاوی لە ناوچەی شیشلی ئیستانبوڵ بە هۆی تەقەی ناوبراوی سەرەوە کوژرا .
ئەم هەواڵە رایدەگەیێنێ مەسعود مەولەوی پێشتر کارمەندی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران بووە و دوای راکردن بۆ تورکیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا دەستی کردبو بە بڵاو کردنەوەی نەهێنییەکانی وەزاڕەتی ئیتلاعات و گەندەڵییەکانی بەرپرسانی ئێران .
ئەم رۆژنامەیە دەنوسێ ناوی مەحمودرەزا ناسرزادە ، دیپڵۆماتی کۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیستانبوڵ ، لە کاتی لێکۆڵینەوە لە لایەن کەسێک بە ناوی “سیاوەش ئەبازەری شەلمەزاری” دا ئاشکرا کراوە .

(PAK-EU)

🆔https://t.me/PAKeurope
@PAK-EU

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *