سرودێک بۆ ئاڵا :خاڵه‌ قازی

له‌ خۆشی یا له‌ ناو زیندان و چاڵا
له‌ شادی،،یا له‌ ژینی سه‌خت و تاڵا
له‌ غوربه‌ت ،یا له‌ ناو خزم و له‌ ماڵا
له‌ ڕۆژ و حه‌وته‌و و گشت مانگ و ساڵا
هه‌موو بیرم ئه‌تۆی،،ئه‌ی خاک و ئاڵا
له‌ کاتی هێرشی سه‌ر ئاو و خاکم
له‌ کاتی خوێن ڕژانی خه‌ڵکی پاکم
بچه‌قێنن له‌سه‌ر جه‌سته‌ و که‌لاکم
هه‌تا بشنێ له‌ به‌رزی عه‌رشی واڵا
له‌وێدا تیشکی باوێ خۆری ئاڵا
مناڵانی وه‌ته‌ن با سه‌ر هه‌ڵێنن
له‌ ژێر ئاڵا سرودی گه‌ل بخوێنن
له‌ چوار لاوه‌ سنوران تێک شکێنن
به‌ره‌و دونیا به‌رن بانگ و سکاڵا
وه‌هایه‌ ڕه‌مزی یه‌ک بوونتان ،به‌ ئاڵا
ده‌با ئه‌رته‌ش دروست که‌ین پڕ چه‌ک وچۆڵ
بپارێزن وڵات و خاک و هه‌م خۆڵ
له‌ ده‌ستی دوژمنی بێگانه‌ و زۆڵ
بژین پێشمه‌رگه‌ و هێزی هه‌ڤاڵا
به‌ بوونی ئێوه‌ ئه‌وڕۆ ،به‌رزه‌ ئاڵا
به‌ چوار ڕه‌نگت قه‌سه‌م تا ماوه‌ ژیانم
فیدای تۆ بێ سه‌ر و ماڵ و گیانم
نیهایه‌ت تۆی هه‌موو ئاواته‌کانم
که‌ مردم وا له‌ ده‌وری به‌ژن و باڵا
کفن پێچم که‌،،به‌و چوار ڕه‌نگی ئاڵا
 
خاڵه‌ قازی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>