سلام پرۆاز: پێشمەرگە و ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان PAK جۆانرۆی کانی ناو ڕیزەکانی لە دەرەوەی وڵات حەماسەیان خوڵقاند!

وەرزشۆان سلام پرۆاز لە وڵاتی دانیمارک لەشاری رینگ ستاد لە چەند وەرزش وەکو کیک بۆکس ، بۆکس،تایکۆاندۆ یاری دەکات رۆژ لە دۆای رۆژ بەرەو پێش چون بەخۆیەوە دەبینێت
لەرێکەوتی 17ی گه‌ڵارێزانی 2719 کوردی 8ی نوامبری 2019 زایینی لە وەرزشی کیک بۆکسینگ تۆانی میدالیای زێر ئەوشارە بەدەست بێنی ئەو دەڵێت بەمە بەسەندەناکەم و دەبێت نازناو و میدالیای ئەو وڵاتە بەدەست بێنم.

شایانی ئاماژە پێکردنە کە ھەڤاڵ (سلام پرۆاز) دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی بەخشی بە (پارتی ئازادیی کوردستان PAK) کە دلێرانە لە سەنگەری سەربەخۆییخوازیدا بۆ وەدیھاتنی خەونی لە مێژینەی گەلی کورد و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان خەبات دەکەن.

بە ناوی نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستانPAK ،ەوە پیرۆزباییەکی گەرم و کوردانە ئاراستەی ھەڤاڵ (سلام پرۆاز) دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ بە ئاوات دەخوازین.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی دانمارک
17ی گه‌ڵارێزانی 2719
8ی نوامبری 2019
Kurdistan Freedom Party
Danmark Committee
004531338832:TEL
dk_pak1@yahoo.com
www.pazadik.org www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *