
به ناوی خوای گه‌وره و دلۆڤان
28هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری رێبه‌ری شه‌هید كاك سهعیدیهزدانپهنا، رۆژی شه‌هیدانی PAK و هاوكات دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕێفراندۆمی مێژوویی باشووری كوردستان، شه‌پۆلێك له چالاكیی و په‌یامی پشتیوانیی رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراوی له پارتی ئازادیی كوردستان و رێبازی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان،
له مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی سمكۆی مه‌زنه‌وه بۆ ده‌ڤه‌ره‌كانی موكریان و ئه‌رده‌ڵان و كرماشان و ئیلام و لورستان و به‌ختیاری، لێكهوتهوه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌شكری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له رێوڕه‌سمی جیاجیادا، یادی رێبه‌ر و هه‌ڤاڵانی شه‌هیدیان، كرده‌وه.
به‌و هیواو ئاواته‌وه كه خوێنی رێبه‌ر و هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان، ببێته هێز و وزه‌ی راماڵینی داگیركه‌ران له نیشتمان و ئه‌ستاندنی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی و؛ هه‌روه‌ها، ڕێفراندۆمی مێژوویی باشووری كوردستان، ببێته ئه‌زمونێك بۆ رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵات و هاندهڕێك بێ بۆ خه‌بات له پێناو خوڵقاندنی هه‌لومه‌رجێك كه رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیش بتوانن، رۆژێك رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن؛ سڵاو و سوپاسی گه‌رم و ئه‌مه‌گدارانه، پێشكه‌شی گشت ئه‌و خوشك و برایانه‌مان ده‌كه‌م كه به بێ ترس و سڵه‌مینه‌وه له هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران، به‌و دوو بۆنه‌یه‌وه چالاكیی و په‌یامیان هه‌بوو. هه‌روه‌ها سوپاسی فه‌رمانده‌كان و پێشمه‌رگه‌كانی هێزه‌كانی له‌شكری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌ندامانی رێكخستنی مه‌ده‌نی PAKده‌كه‌م.
حسین یه‌زدانپه‌نا
سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان PAK
7ی ره‌زبه‌ری2719ك
29ی سێپتامبری 2019ز
وەڵامێک بنووسە