سوپاسنامەی سەرۆکایەتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK

بە بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئەو پەلامارە تێرۆریستییەی کە پێنجشەممەی پێشوو کرایە سەر بەرێز کاک حسین یەزدانپەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان؛ لە یەک حەوتووی رابردوودا، شەپۆلێک لە سەردان ، هەواڵپرسی و پێوەندیی و ناردنی برووسکە و کورتەنامە، هەروەها دانانی پۆست و ستاتووس و کۆمێنت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە لایان هاووڵاتیان و کەسایەتییە جۆراوجۆرەکان و فەرماندەیی و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ، ژمارەیەکی زۆر لە حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان و دۆستانی بیانی و تیمەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، رووی لە پارتی ئازادیی کوردستان کرد.

بەمجۆرە و بە رێز و حورمەتی زۆرەوە، سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان لە پەرۆش و زەحمەت و هەست و هەڵوێستی سەرجەم ئەو بەڕێزانە رادەگەێنین. هاوکات هەموو لایەک، بە دۆست و دوژمنەوە دڵنیا دەکەینەوە کە پارتی ئازادیی کوردستان و سەرکردایەتییەکەی، حیزب و هێز و سەرکردایەتیی راهاتوو و گۆشکراو بە بەربەرەکانی و بەرەنگاریی و کۆڵنەدانن و بە تێرۆر و پیلانگێڕیی تێرۆریستیی بەچۆکدا نایەن و هەروا شێلگیرانە رێگای خەبات لە پێناو ئازادیی و سەروەریی و سەربەخۆیی کوردستان، دەپێون.

شەکاوە بێ ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان

دەفتەری سەرۆکایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان
31ی خاکەلێوەی 2718
20ی ئاوریلی 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>