سپاس و پێزانینی بنەماڵەی شیرین عەلیپەنا«عەوداڵ»

بەبۆنەی کۆچی دوایی دایەگەورەی ئازیزمان شیرین عەلیپەنا( عەوداڵ)دایکی شەهیدە گۆڕ نادیارەکان، لە یەک حەوتووی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر پرسەنامە و پەیامی سەرەخۆشی بە بنەماڵە و کەسوکارمان و پارتی ئازادیی کوردستان گەیشتوون.

رۆڵەکانی نەتەوەکەمان، دۆستان، بەرپرسانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان، چالاکانی جۆراو جۆری کورد لە دەرەوەی وڵات، بەو بۆنەوە هاوخەمییان دەربڕیووە و ئەو خەمەیان لەگەڵ بەشکردووین. لێرەوە ئەوپەڕی سپاس و پێزانینیان پێشکەش دەکەین. سپاسی گەرمی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و مەریوان و کانی سانان بەتایبەتی دەکەین کە بەدەم کەسوکارمانەوە بوون و دەگەڵیان چوونە ژێرباری ئەو کۆستە.
هەروەها لێرەوە دەمەوێ سپاسێکی بێکۆتایی بکەم لە جەنابی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان کاک حسەین یەزدانپەنا و خاتوو هامنۆ نەقشبەندی و بنەماڵەکەیان کە بەڕاستی لە ئێمە زیاتر دڵگران بوون و خۆیان خاوەنی پرسە بوون و بڕیاری دوو ڕۆژ ماتەمینیان لەسەرجەم ڕیزەکانیPAK و سپای میللی کوردستان ڕاگەیاند و خۆیان پرسەیان گێڕا.سپاس و پێزانین پێشکەشی ئەندامانی سەرکردایەتیPAK و فەرماندە و پێشمەرگەکانی سپای میللیی کوردستان؛قەدرزانیم پێشکەشی نوێنەرایەتی و کۆمیتەکانی رێکخستنی PAKلە دەرەوەی وڵات؛ لە کومیتەکانیPAK لە شارەکانی باشووری کوردستان، سپاسی هەموو ئەندامان و لایەنگران دەکەم کە بەشدارییان لە ماتەم و پرسەکەماندا کرد و لە خەم و پەژارەمانیان کەمکردەوە.. سپاس و خۆشەویستیمان بۆ هەموو ئەوانەی بە کۆچی دایە شیرین خەمبار بوون و تراژیدیای ژیانی« عەوداڵ»ناخی هەژاندن… داواکارم لەخوای گەورە ڕۆحی مردووی هەموولایەک شاد و ئاسوودە بکا و ناخۆشی بە هیچ کام لەو هێژایانە نەدات.
ئاواتەخوازم، ئیتر کۆست وکارەساتی ژیانی « عەوداڵ» لە ھیچ دایکێکی ئەم نیشتمانە زامدارە نەقەومێ و ئامانجەکانی شەهیدەکانمان بێنەدی و نەتەوەکەمان بە ئازادیی و سەربەخۆیی و بەختەوەریی بگا.
ڕۆحی پوورێ شیرین، عەوداڵی جگەرگۆشەکانی و رێگاو رێبازیان شاد. سەری هەمووان ساخ.
لە گەڵ رێز و پێزانینی دووبارەدا
خەلیل نادری
لە جیاتی بنەماڵەو لە لایان پارتی ئازادیی کوردستانەوە.
8ی رەشەمەی2720ک
26ی فێورییەی2021ز
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *