سەردانی شاندێکی نوێنەرایەتی ئورووپایPAK لە مامۆستا گۆران لە هولەند

رۆژی دووشەممە 3ی گوڵانی 2718 23ی ئاوریلی 2018 ، شاندێکی نوێنەرایەتی ئورووپای پارتی ئازادیی کوردستان PAKبە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی ۆ ئەندامەتیی هەڤاڵان خاتوو چیمه‌ن نەقشبەندی . کوردستان سنەی .کامران قازی. بیژەن زیبایی . مێهران ساڵحی. پەیمان ئاغایی، سەردانی بەڕێز مامۆستا گۆران مافناس و سیاسەتمەداری نەتەوەکەمانی کرد، لە شاری ئارنهێمی وڵاتی هولەند.

شاندی PAK سڵاو و رێزی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستانی بە مامۆستا گۆران گەیاند.
لە لای خۆیەوە مامۆستا گۆران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و سوپاسی هەستی بەرزی سەرکردایەتی و یەک بە یەکی پێشمەرگەکانی PAK کرد کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا شێلگیرانە بەرگرییان لە خاکی پیرۆزی کوردستان کردووە.
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ند
7 گوڵانی 2718
27ی ئاوریلی 2018
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
www.facebook.com/Parti-Azadi-Kurdistan-kumitey-Holland

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>