سەردانی نوێنەرایەتی ئورووپای PAK لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئوتریش

سەعات 10:00 بەیانیی رۆژی دووشەممە 20 سەرماەزی 2718  (10 دێسامبری 2018)، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان سەردانی نوینەرایەتی هەرێمی کوردستانی لە وڵاتی ئوتریش کرد و لە لایان بەڕێزان دکتۆر مستەفا رەمەزان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و کاک سامان لەو وڵاتە، پێشوازیی لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی وکوردستان بەتایبەتی و دۆزی کورد لە وڵاتی ئوتریش و ئورووپا کرا.
دوواتر هەردوولا باسیان لە پێویستیی نزکیی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لە وڵاتی ئوتریش کرد کە لە ئێستادا هیچ جووڵەیەکی کورد لەم وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئارادا نییە. شاندی PAK رۆڵگێڕانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی لەو رووەوە بە پێویست زانی.
هەروەها دکتۆر مستەفا رەمەزان، باسی لە رۆڵ و کاریگەرهێزە لێهاتووکانی پارتی ئازادیی کوردستان و بەرێز کاک حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK، لە شاجەنگی کوردان دژ بە داعش و بەرگریی قارەمانانەیان لە خاک و خەڵکی کوردستان کرد.
لە لای خۆیەوە شاندی PAK، سوپاسی هەڵوێستی بەڕێزیانی کرد و جارێکی دیکە پێی لەسەر بەردەوامی PAK لە پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان داگرتەوەو بە ئەرکی نەتەوەیی خۆیانی زانی.
شاندی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتبوون لە هەڤاڵان ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK، خاتوو مۆنیکا ئەقدەسی ئەندام، ئەفشین ئەقدەسی بەرپرسی کۆمیتەی ئوتریش و فەریبورز حەیدەرئابادی (کرماشانی) ئەندامی مەجلیسی گشتیی PAK.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
21ی سه‌رماوه‌زی 2718
11ی دیسامبری 2018
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Tel Fax:0031263252157 Mobil:0031641693364
www.pak-eu.com
https://twitter.com/pak_eu
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *