سەردانی پارتی ئازادیی کوردستان PAKلە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، بەبۆنەی یۆبیلی زیوینی یەکگرتوو.

ڕۆژی چوارشممە ڕێکەوتی 17 رێبەندانی 2718 کوردی بەرامبەر بە 6 فوریە 2019 زایینی، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتوو لە هەڤاڵان خەلیل نادری وتەبێژی PAK ، هەژار وەلیزادە بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولێری PAK، گۆران یەزدانپەنا ئەندامی پێوەندییەکان،

سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لە لایەن سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمین داری گشتی و کادیرانی ئەو حیزبەوە پێشوازیان لێکرا، ئامانج لەو سەردانە پێشکەش کردنی پیرۆزبایی بوو بە بۆنەی 25 هەمین ساڵڕۆژی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

کۆمیتەی راگەیاندن
پارتی ئازادیی کوردستان_PAK
18 رێبەندانی 2017
7 فوریەی 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *