سەردانی پارتی ئازادیی کوردستان PAK لە PYD

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی7 رەشەمەی 2717 27 فێورییەی 2018 زایینی لە شاری سلێمانی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان بە سەرپەرشتی خەلیل نادری بەرپرسی پێوەندییەکانی PAK سەردانی نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات PYD لە باشوری کوردستان کرد.
شاندی پاک لەلایان شاندێکی پەیەدە بەسەرپەرشتی سلێمان عەرەب بەرپرسی نوێنەرایەتی PYD بەگەرمی پێشوازیی کران.

ئامانج لەو دیدارە دەربڕینی هەڵوێستی پارتی ئازادیی کوردستان بوو لە هەمبەر دەست بەسەر کردنی بەڕێزساڵح موسلیم لەلایان پۆلیسی وڵاتی چیک…لەو چاوپێکەوتنەدا نوێنەری پاک وێڕای مەحکوم کردنی ئەو کارەی وڵاتی چیک هەموو پیلانگێڕی و هەوڵێکی داگیرکەرانی کوردستانی شەرمەزار کرد لە دژی هێزو لایەن و تێکۆشەرانی نەتەوەی کورد لە کوردستانی گەورەو هەموو جیهان…نیگەرانی و پێناخۆشی ڕیزەکانی پارتی ئازادیی کوردستانی بۆ کۆی ڕووداوە ناخۆشەکانی پەیوەندیدار بە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.
شاندی پەیەدەش سپاسی هەڵوێستی نەتەوەیی و بەرپرسانەی پارتی ئازادیی کوردستانیان کرد و بەگرنگ و بەنرخیان زانی…لە کۆتاییدا پێ لەسەر پێوەندی دۆستانەی نێوان دوولایەنی پاک و پەیەدە داگیرایەوەو هیوایان خواست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەو پیلانگێڕییەکان یەکێتی نەتەوەیی چێ ببێ.
پێوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان PAK
7 رەشەمەی 2717کوردی
27 فێورییەی 2018 زایینی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>