سەردانی کۆمیتەی رێکخستنی یونانیPAK له پەناخوازێکی مانگرتووی کورد

رۆژی یەکشەممە 19ی گه‌لاوێژی ساڵی 2720ی کوردی 9ی ئاگۆستی ساڵی 2020ی زایینی لەسەر ڕاسپاردنی نوێنەرایەتی ئورووپای PAKکومیتەی یونانی پارتی ئازادیی کوردستان، سەردانی بەرێز ئەنوەری نیلوفەری، پەنابەری مانگرتوو کرد.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ماوەی 48 ڕۆژە مانیگرتووە و باری تەندروستی بە هۆی مانگرتنەوە خراپە.

لەم سەردانەدا هه‌ڤاڵ فە رشید ئە مینی لەلایان کومیتەی یۆنانی PAK بەڵێنی پشتگیری و گەیاندنی داخوازەکانی ناوبراویان پێدا و ناوبراویش خوازیاری ئەوخاڵانەیە کە تێدا پشتگیری و هاوکاری بکرێ.
1-هاوکاری کردنی بۆ ئەوەی کە دەنگی لەرێگای سوشیال میدیاوە بەگوێی زۆرترین کەس و لایەنە پێوەندیدارەکان بگەێنین.
2-هاوکاریکردنی بەڕێگای گرتنی پارێزەر بۆی تاکو ب بە پێ ئەو بەڵگەنامانەی هەیەتی لەسەر کەیسەکەی کاری بۆ بکات.
3- هاوکاریکردنی بۆ دانانی لەلایان میدیاکانەوە بۆ گفتوگۆ و دیدارو چاوپێکەوتن.
لەو بەسەرکردنەوەیە بەڕێز ئەنوەر نیلوفەری زۆر سپاسی پارتی ئازادیی کوردستانی کرد کە بەردەوام پشتیوانی خۆی بە هەموو شێوەیەک له پەنابەرانی کورد کردووە.
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی یۆنان
21ی گه‌لاوێژی 2720ی کوردی
11ی ئاگۆستی 2020 ی زایینی
00306942551637:TEL
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Tel Fax:0031263252157 Mobil:0031641693364
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *