سەرۆکی PAKپێشوازی لە شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ی خاکەلێوەی 2719، بەرێز حسین یەزدانپەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان،بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و فەرماندەیی PAK، بە گەرمیی پێشوازیی کرد لە شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەرێزان ئەمیرقازی سکرتێری گشتی و گۆران ئەمیری ئەندامی سەرکرایەتیی.

لەم چاوپێکەوتنەدا، کۆمەڵێک پرس و بابەتی پێوەندیدار بە بزاڤی سیاسیی رۆژهەڵات و جێی بایەخی هەر دوولا، تاوتوێ کران و بیروڕایان لە سەر گۆڕدرایەوە.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی پێوەندییەکان
10ی خاکەلێوەی2719ک
30مارسی 2019 ز

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *