سەرۆکی PAK لە دیداری رەوەندی کورد لە هۆڵەندا ” کوردستان لە بەرەبەری گۆڕانکارییەکی دیکەدایە”.

رۆژی یەکشەممە 27 ی خەزەڵوەری 2718 ( 18 ی نۆڤامبری 2018)، لە شاری ئاڕنهێمی وڵاتی هولەند،نوێنەرایەتی ئوروپای PAK دیداری بو رەوەندی کورد لە هۆڵەندا بو سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان PAK رێکخست. رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب ” و یەک خولەک بێدەنگیی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان ، دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز حسین یەزدانپەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، لە دیدار لە گەڵ ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی سیاسی لە هۆڵەندا،بابەتێکی یبە ناونیشانی کوردستان لە بەرەبەری گۆڕانکارییەکی دیکەدا پێشکەش کرد.

سەرۆکی پاک بە ئاوڕدانەوەیەک لە رووداوە گەورەکانی یەک سەدەی پێشوو وتی: هەر کاتێ جەنگ یان قەیرانێکی گەورە لەم ناوچەیە روویدابێ، دەرفەتگەلێک بۆ کورد هەڵکەوتووە کە ئەگەر کورد ئامادەیی سیاسیی و سەربازیی هەبووبێ، توانیویەتی هەناسەیەک بداو دەسکەوتێک بەدەست بێنێ.
بەڕێز یەزدانپەنا، لەم پێوەندییەدا رایگەیاند: قەیرانی نێوان ئەمریکاو ئێران دەرفەتێک بۆ کورد بە گشتیی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی پێکدێنێ و بەو مەرجەی کورد ئامادەیی کەڵکوەرگرتن لەو دەرفەتای هەبێ، دەتوانێ دەسکەوتی گەورە بەدەست بێنێ. سەرکی پاک رایگەیاند کە کورد مافی خۆیەتی ببێتە دۆست و هاوپەیمانی دەوڵەتان دژی تاران.
سەرۆکی پاک لە بەشێکی دیکە لە وتەکانیدا، پێی لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان داگرت و رایگەیاند:” ئەرکی هێزەکانی رۆژهەڵات دەبێ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا بێ، نەک دروستکردنی ئاڵترناتیو و وەسەرپێخستنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە پێناو پاراستنی یەکێتی خاکی ئێران. سەرۆکی پاک لەم پێوەندییەدا جارێکی دیکە ئامادەیی بێ مەرجی پارتی ئازادیی کوردستانی بۆ گفتووگۆ کردن لە سەر دامەزراندنی بەرە و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەر یەک فەرماندەیی نا حیزبی یان هاوبەشی حیزبییداو یەکخستنی کاری دیپلۆماسیی و ئاسایشی راگەیاند.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئوروپا
30 ی خەزەڵوەری 2718
21 ی نۆوامری 2018
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Tel Fax:0031263252157 Mobil:0031641693364
www.pak-eu.com

https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>