شاندێکی نوێنەرایەتی ئوروپای(PAK)سەردانی پارتی سۆسیال چەپی نــــــۆروێژیان کرد!

کاتژمێر 12ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی1ی خەرمانانی ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ23ی ئاگووستی ساڵی 2019ی زایینی، شاندێکی (نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستان) سەردانی بنکەی ناوەندی حیزبی سوسیالیست چەپی نۆروێژیان لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی ئەو وڵاتە کرد کە لە لایەن ھەریەک لە بەڕێزان (یەرموند سکۆر) بەرپرسی کۆمیسیۆنی پێوەندیە نێونەتەوەییەکان و (مەسعوود ناسری) ئەندامی حیزبی ناوبراو، زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لە نێو ئاخنی سەردانەکەدا باس لەو خاڵانەی خوارەوە کرا:
1-پێوەندییەکانی نێوان (پارتی ئازادیی کوردستان) و (حیزبی سوسیالیست چەپی نــــۆروێژ.
2-بانگھێشتنی فەرمی لە (حیزبی سوسیالیست چەپی نۆروێژ) بۆ سەردانی کردنی کوردستان و بنکە و بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان.
3-پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و ستەمی نەتەوایەتی دژ بە گەلی کورد لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری ئێران.٤-کوشتاری ڕۆژانەی کۆڵبەران.٥-لە سێدارەدان و ئەشکەنجەی چالاکانی کورد.٦-پەڕەپێدانی مادە سڕکەرەکان لە نێو کۆمەڵگای کوردستان لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان دا.٧-بەشداری ڕەوەندی کورد بە گشتی و ئەندامانی (پارتی ئازادیی کوردستان)بە تایبەتی لە پڕۆسەی سیاسیی وڵاتی نــــۆروێژ.
دوای نزیکەی کاتژمێرێک و نیو لە بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر ئەو خاڵانەی سەرێ و پێدانی چەپکە گووڵ وئاڵای کوردستان وەک دیاری بە لایەنی خانەخوێ، سەردانەکە لە کەشێکی تەواو دۆستانەدا کۆتایی پێھات و شاندەکەی (پارتی ئازادیی کوردستان) بە ڕێزەوە بەڕێ کران.
شایانی باسە کە شاندەکەی (نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستان) پێکھاتبوون لە بەڕێزان:
ھەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستان و ھەر یەک لە ھاوڕێیان ڕێبوار ئەحمەدزادە، گۆران ئەحمەدی، ئیدریس کەریمی، مستەفا عەیزپور و خاتو سۆزان ئەحمەدی.
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
1ی خەرمانانی 2719ی کوردی
23ی ئاگۆستی2019زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *