شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان 24 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی پیرۆز کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 13 رێبەندانی 2718 کوردی بەرامبەر 2019.2.2 زاینیی بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی 24 هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتوو لەهەڤاڵان خەلیل نادری وتەبێژی سیاسیی و هەژار وەلی زادە بەرپرسی پێوەندییەکانی PAK لە شاری هەولێر ، گۆران یەزدانپەنا ئەندامی پێوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسی PKRK یان کرد.

شاندی پارتی ئازادیی کوردستان یادەکەیان پیرۆزکردو وێڕای هیوای سەرکەوتن لەتێکۆشان بۆ pkrk پێیان لەسەر درێژەدانی پێوەندی هەردوو پارت داگرتەوەو شاندی PAK بەڕێزەوە لەلایان بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێرو ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کرێکاران و ڕەنجدەرانەوە پێشوازیی و بەڕێکران.

پارتی ئازادیی كوردستانPAK
كۆمیته‌ی راگه‌یاندن

14ی رێبه‌ندانی2718 كوردی
3 فێورییەی  2019ی زایینی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *