شاندێکی (PAK) لە دانمارک سەردانی بەڕێز (Henrik Kokborg) سەرۆکی ڕێکخراوی(Integrationsinfo)و دۆستی گەلی کورد وپارتی ئازادیی کوردستان کرد!

کاتژمێر 11:30ڕۆژی دوشەممە11ی مانگی خه‌رمانانی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 2یسێپتامبری ساڵی 2019ی زایینی، بە مەبەستی ڕێزگرتن و نیشاندانی ئەمەگناسی و وەفاداری ،لە دەفتەری ڕێکخراوی(Integrationsinfo) وەڤدێکی (PAK) بەسەرپەرستی بەڕێز (ئەفشار ئەقدەسی) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی ئەوروپایی پارتی ئازادیی کوردستان) و بە ھاوڕێیەتی خاتوو (بێریڤان هاورامی) و گۆران ئەحمەدی بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی پاک لە وڵاتی دانمارک سەردانی ڕێزدار (ھێندریک) سەرۆکی (ڕێکخراویIntegrationsinfo) و دۆستی گەلی کورد بە گشتی و (پارتی ئازادیی کوردستان)بە تایبەتی،یان لە وڵاتی دانمارک کرد و زۆر بە گەرمی لە لایەن بەڕێزیانەوە پێشوازییان لێکرا.!

دوای بەخێرھێنانی وەڤدەکەی (PAK) لە لایەن بەڕێزیانەوە، خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و ئاماژەی بە ئەمەگناسی گەلی کورد لە ھەمبەر دۆست و ناسراوەکانیان کرد و ئەوەشی وەک خاڵێکی ئەرێنی و تایبەتمەندیەکی بەرچاو و جێگا شانازی کوردستانیان پێناسە کرد.
دواتر بەڕێز (ھیندریک) باسی لە ئازایەتی و بەرخۆدانی ھێزەکانی (پارتی ئازادیی کوردستان) لە دژی تیرۆریستانی (داعش) کرد و ئامادەیی خۆی و ڕێکخراوەکەی بۆ ھاوکاری (پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان) نیشاندا و ھەر لە ڕێگەی شاندەکەی (پاک)یشەوە سڵاوی تایبەتی خۆی بۆ ھێژا (حسێن یەزدان پەنا) سەرۆک (PAK) و بەرپرسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان نارد.

دوای ئاخاوتنەکانی ڕێزدار (ھیندریک)، ھەڤال ئەفشار ئەقدەسی لەسەر ناوی وەڤدەکەوە سپاسی ھەڵوێست و پێشوازیە گەرمەکەی بەڕێزیانی کرد و ھیوای خواست کە نموونەیان بۆ پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای گەلی کورد زۆر بێت .
لە کۆتاییدا و دوای چەند کاتژمێر ئاخافتن و گفتگۆ، شاندەکەی (پارتی ئازادیی کوردستان)زۆر بە گەرم و گوڕی لە لایەن بەڕێز (ھیندریک)ەوە بەڕێکران.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی دانمارک
‎ 13ی خه‌رمانانی 2719ی کوردی
4ی سێپتامبریساڵی 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
Danmark Committee
004531338832:TEL
dk_pak1@yahoo.com
www.pazadik.org www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *