شێرکۆ سەلیمی:سەرکردەیەکی پاک

لە مانگێکی داین کە بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی بەزۆر‌ بە ئێران لکێندراوەوە گەلێک نەهامەتی تێدابووە. لە دەست‌دانی ڕۆڵە ئازا و بە ئەزموونەکانمان وەکو کاک فواد و د.‌شەڕەفکەندی و کاک سەعید‌ یەزدانپەنا لەو مانگە دا داخ و خەسارێکی گەورەیە. ئەو ڕۆڵە ئازایانەمان موڵکی تەواوی میللەتەکەمانن و هیچ لایەنێک بۆی نیە بە‌تەنیا بیانکاتە هی خۆی، هەر بۆیەشە کە بە لەدەست‌دانی هەر کامێکیان تەواوی کۆمەڵگا خەمبار و تاسە‌بار دەبن.

کوردستان هەمیشە وەک دایکێک وابووە کە هەردەم ڕۆڵە و سەرکردەی گیان‌لەسەر‌دەستی پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە. زۆر لەوانەیە ئەگەر باش ورد‌بینەوە لە مێژووی گەلەکەمان بە قەد تەواوی گەلانی دیکەی سەر زەوی سەرکردە و شۆڕشگێڕ و فیداکارمان هەبوبێ چونکە پیاوە گەورەکان بەرهەمی ڕۆژە سەختەکانن و کوردستانیش بە قەدرایە هەموو دونیایە سەختی دیوە!.

لەبیرمانە کاتێک هێزی تاریک‌پەرستان بە پیلانی دوژمنانمان هێرشیان بۆ هێناین چ ڕۆڵەهایەک لە دڵی ئاگر و تەووژمی ئەو کارەساتە سەریان هەڵدا و چۆنیان بەرگری لە شەڕەف و نامووس و کەڕامەتی گەلەکەمان و گشت مرۆڤایەتی کرد.

سەرکردە ئازاکان جارێکی دیکە سینگی خۆیان دەکردە قەڵغانی گوللە بۆ میللەتەکەیان و بۆخۆیان پێش هاوخەباتەکانیان دەکەوتن و بۆ سەرفرازی گەلەکەیان گەلێک قارەمانێتی بێ‌وێنەیان نوواند کە بۆ هەمیشە لە مێژووی نەتەوەکەمان‌دا تۆمار کران و هەڵگیران.

جا هەر بۆیە قەت بۆ شەهید بوونی ڕۆڵەکانمان دڵگران مەبن چونکە نەتەوەیەکی زیندوو هەردەم ڕۆڵەی گیان‌فیدا و ئازا و بەئەمەک دێنێتەوە ڕوو.

بەڵام شتێکی زۆر زۆر گرینگ هەیە ئەویش ئەوەیە کە لە ئان‌وساتی خۆی‌دا بتوانین سەرکردە و کەسانی شۆڕشگێڕ و بە توانا بناسین و پشتیان بگرین و زیاتر هانیان بدەین بۆ وەدیهێنانی خەونی لەمێژینەی گەلەکەمان کە هەمان سەربەخۆیی و بە سەربەستی ژیانی نەتەوەکەمانە. ئەو هەموو ڕۆڵە جوان و بە جەرگ و بە توانایە گیانی خۆیان فیدای ئامانجێکی مەزن کردووە کە نابێ قەت لەبیرمان بچێ و لێمان وون بێ. ئێستاش کەسانێک کە هەڵگری ئاڵای سەربەخۆیی و ژیانی ئازادیی گەلەکەمانن دەبێ باش بناسین و یارمەتی‌دەریان بین.

بێ‌گومان خۆ حازر کردن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە جوغرافیای سیاسی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ ئەرک و وەزیفەی هەر تاکێکی کۆمەڵگاکەمان بێ تا بتوانین لە هەر فورسەتێک کەڵک وەربگرین بۆ بەرەو پێش‌بردنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان.

وێڕای ڕێزم بۆ هەموو حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵات و خەباتەکەیان بەڵام ئەوەی ئێستا لە ساحەی سیاسی حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان بەدی دەکرێ ئەوەیە کە تاکە حیزب کە بە ڕاشکاوی و بە ئاشکرا و بە عەمەلی ئاڵاهەڵگری درووشمی سەربەخۆیی و بە‌دەوڵەت بوونی کوردستانە پارتی ئازادیی کوردستان(پاک)ە.
هەروەها بوونی ڕێبەرێکی کاریزما و خەباتکار کە هەردەم لە بەرەی پێشەوەی بەرنگاری لەگەڵ داگیرکەران و دوژمنانی سوێندخواردووی گەلەکەمانە تین‌و‌گوڕێکی جیاوازی داوە بە تێکۆشانی کچان و کوڕانی سەرفرازی ڕیزەکانی.
سەرکردەیەکی پاک و بێگەرد کە هەمیشە لەبەردەم هەڕەشە و پیلانی مەلا تیرۆریستەکانی تاران دایە و زۆرترین مەترسی لەسەرە بەڵام هیچ کات سڵی نەکردووە لە بەرنگاربوونەوەی داگیرکەران و تاریک‌پەرستان و دوژمنانی گەل.
ناسین و ناساندنی سەرکردە پاکەکانمان ئەرک و وەزیفەیەکی تری هەموومانە و ڕێگرە لە سەرکەوتنی پلان و پیلانی دوژمانمان دژ بە گەلەکەمان.

ئێستاش کە ڕۆڵەکانی تەواوی نەتەوەکانی ژێر‌دەست لە هەموو بەشەکانی کوردستانی بەزۆر بە ئێران لکێنراوەوە ڕوو دەکەنە باوەشی گەرمی هێزێکی نیشتیمان‌پەروەر کە ئامانج و ئارەزووی ڕزگاری یەکجارەکی کوردستان لە بن چەپۆلکی داگیرکەران و گەڕاندنەوەی شکۆیە بۆ نەتەوەی کورد و سازکردنی کوردستانی گەورە با هەموومان پێکەوە هاوکار بین و زیاتر ڕیزەکانی بەرەی دژ بە داگیرکەر پتەوتر بکەین و بە یەکگرتووییەکی زیاتر بڕوانینە ئاسۆی ڕوونی گەلەکەمان.

هەر‌ سەرکەوتوو بن بەرەی سەربەخۆیی‌خوازان

سەرکردەیەکی پاک…لە مانگێکی داین کە بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی بەزۆر‌ بە ئێران لکێندراوەوە گەلێک نەهامەتی تێدابووە. لە…

Slået op af Sherko SalimiLørdag den 31. august 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *