
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد!
كوردستانیانی نیشتمانپه‌روه‌ر!
هاوكات له گه‌ڵ ئه‌و گه‌له‌كۆمه و پیلانگێڕییه هه‌رێمییه‌ی كه ده‌وڵه‌تانی فارس و ترك و عه‌ره‌بی عێڕاق، دژ به نه‌ته‌وه‌كه‌مان به گشتی و هه‌رێم و باشووری كوردستان به تایبه‌تی ده‌یگێڕن؛ تاران، تاوان و جینایه‌تی زیاتر ده‌خوڵقێنێ و كۆشتاری زیندانیانی سیاسیی و كۆڵبه‌ران، په‌ره پێده‌دا. له رۆژانی 19و 20ی پووشپه‌ڕدا هێزه‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران وتركیا له سنووره‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باكووری نیشتمان، پێنج كۆڵبه‌ری كوردیان له خوێن گه‌وزاند.
ته‌نیا دوو مانگ پاش ئێعدامی “هیدایه‌ت عه‌بدووڵلا پوور”، مرۆڤكوژه‌كانی تاران، به‌ربه‌یانی 24ی پووشپه‌ڕ، دوو رۆڵه‌ی به‌ندكراوی دیكه‌ی كورد: “دیاكۆ رهسووڵنژراد” و “سابیرشێخ عه‌بدووڵڵا”یان له زیندانی ورمێ به سێداره سپارد. هه‌روه‌ها گیانی ژماره‌یه‌ك زیندانیی دیكه‌ش له‌وانه هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه هۆشمه‌ند عه‌لیپوور، له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئێعدام دان.
ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری فارس و ترك و عه‌ربی عێڕاق، وێكڕا و به‌جیا، به كه‌ڵكوه‌رگرتن له دۆخی ناسه‌قامگیری جیهانی و خه‌مساردی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، ناته‌بایی و ناكۆكییه‌كانی نێوان پارت و هێزه كوردستانییه‌كان و نه‌بوونی یه‌كێیتی سیاسیی و له‌شكری نێوان ئه‌و هێزانه، له گشت لایه‌كه‌وه، له جووڵه‌دان بۆداگیركردن، سه‌ركوتكردن، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و چاوترسێن كردنی كورد له گشت پارچه‌كانی نیشتمانی داگیركراومان. له‌م به‌ینه‌دا، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێران ده‌وری سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێ و ناوه‌ندی پیلان و دا‌و و ده‌هۆ نانه‌وه‌یه دژی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد.
له‌م هه‌لوومه‌رجه‌دا ئه‌گه‌ر چی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا بێ دۆست نییه و هه‌ركام له تاران و ئه‌نكارا و به‌غدا له ژێر باری كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی و ژێرگوشاری هێندێك ململانێ دان؛ به‌ڵام ئه‌وه جووڵه و هێز و به‌كارهێنانی دروستی هێزی خودی كورد و كوردستانیانه كه ده‌توانێ هاوكێشه‌كان بگۆڕێ و پیلانی داگیركه‌ران تێكبشكێنێ.
بۆیه رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و گشت كوردستانیان له ناوخۆ وله ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌بێ بۆ په‌ك خستنی مه‌كینه‌ی كوشتار و په‌لامار و داگیركاریی دوژمنانی كورد هه‌ستن و بجووڵێن. هاوكات پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ركام له پارچه‌كان و گشت كوردستان، ناكۆكیی و ناتهباییهكانیان وه‌لابنێن و رێكاره‌كانی هاوكاری و پلانی به‌رپه‌رچدانه‌وه و تێكشكاندنی په‌لامار و كوشتار و پیلانگێڕی و گه‌له‌كۆمه‌ی تاران و ئه‌نكارا و به‌غدا، دابنێن.
پارتی ئازادیی كوردستان داخ و په‌ژاره‌ی خۆی له ئێعدامی لاوانی بێتاوانی كورد “دیاكۆ رهسووڵنژاد” و “سابیرشێخ عه‌بدووڵڵا” و كوشتاری ئه‌و پۆله كۆڵبه‌ره ده‌رده‌بڕێ و خه‌می ئه‌و غه‌در و تاوانانه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و رقه پیرۆز و بڕیاره لێبڕاوه‌ی كه ده‌بێ هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران له كوردستان رابماڵرێن و كۆتایی به‌سه‌روه‌ریی ئێران به سه‌ر نیشتمانی داگیركراومان بێ.
پارتی ئازادیی كوردستانPAK
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
25ی پووشپه‌ڕی 2720 ك
15ی جوولای 2020 ز
وەڵامێک بنووسە