كۆنگره‌یه‌ك بۆ به‌جینۆساید ناساندنی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێ

jinosaydi-gali-kurdبڕیاره‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌دا، كۆنگره‌یه‌ك بۆ به‌جینۆسایدناساندنی گه‌لی كورد له‌ به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بچێ.
بڕیاره‌ 2013/1/17، به‌ئاماده‌بوونی د.زریان عوسمان نوینه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكران،

نوینه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌به‌ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كورد به‌دروشمی “كۆتایی پێهێنانی بێده‌نگی له‌ئاستی كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كورد” له‌ئامێز بگرێ.
كۆنگره‌كه‌ رۆژێك ده‌خایه‌نێت و تێیدا به‌تێروته‌سه‌لی باسی ئه‌و تاوانانه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد له‌ ئه‌نفال و كیمیاباران كراوه‌.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ چۆن نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سود له‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ی گه‌لی كورد ببینن تا له‌ شوێنی تر دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ سوریا كه‌ مه‌ترسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی لێده‌كرێ.
هه‌رله‌كۆنگره‌كه‌دا شایه‌تحاڵه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال له‌ رۆژنامه‌نووسان و ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاویان كردووه‌ ده‌خرێنه‌ڕوو.
لای خۆشیه‌وه‌، فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كارو باری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند: جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌و كۆنگره‌یه‌دا وته‌ی ده‌بێت، له‌ رێگه‌ی داتاشۆوه‌ مه‌رگه‌ ساته‌كانی گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ناویان وه‌ك جینۆساید هاتووه‌ ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ نامه‌و دیۆكۆمێنتی تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال و كیمیاباران ده‌خاته‌ڕوو.
r.newa

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *