كۆچی دوایی دایكی شه‌هیدێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

به‌ داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه‌ دوێنێ، “خاتوو شه‌مسه‌ حه‌قپه‌رست”، دایكی شه‌هید ئه‌حمه‌د رووه‌؛ هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو “شێخ مه‌حموودی كانانی سانان”( رووه‌) له‌ بنه‌ماڵه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد مامۆستا قانع؛ له‌ شاری مه‌ریوان، كۆچی دوایی كرد. ته‌رمی خاتوو شه‌مسه‌، هه‌ر دوێنێ له‌ گۆڕستانی كانی سانان، به‌خاك سپێردرا.

شه‌هید ئه‌حمه‌د پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان، رۆژی 17ی سه‌رماوه‌زی 1375ی هه‌تاوی، رێكه‌وتی 7ی دیسامبری 1996زاینی، له‌ بناری شاخی پیره‌مه‌گروون، له‌ باره‌گای ناوه‌ندیی پارتی ئازادیی كوردستانPAK، له‌ گه‌ڵ پۆلێكی 6 كه‌سیی له‌ خه‌باتگێڕانیPAK، كه‌وتنه‌ به‌ر پیلانی گرووپێك له‌ تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئێران و تاقمێك خائینی به‌رفه‌رمانیان و تێرۆر كران.
داخمان ناچێ كه شێخ مه‌حموود و خاتوو شه‌مسه‌، مه‌رگ مه‌ودای نه‌دان كه‌ رۆژی راماڵینی داگیركه‌ران له‌ رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو و ئه‌ستاندنی تۆڵه‌ی كوڕه‌ تاقانه‌كه‌یان، ببینن. ئه‌وان له‌ گۆڕیشدا، چاویان له‌ هه‌ڤاڵانی شه‌هید ئه‌حمه‌ده‌ كه‌ تۆڵه‌ی له‌بیر نه‌كه‌ن و له‌ داگیركه‌رانی به‌رفه‌رمانی تارانی بكه‌نه‌وه‌.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆكایه‌تی و فه‌رمانده‌یی و پێشمه‌رگه‌كانی له‌شكری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و سه‌رجه‌م ریزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان به‌ به‌ڕێزانی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سووكاری خوالێخۆشبووان خاتوو شه‌مسه‌و شێخ مه‌حموود راده‌گه‌یه‌نین.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی راگەیاندن
13ی گوڵانی2720ک
1ی مای2020ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *