لایەنەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ، بە یەکەوە لە دژی کۆماری سێدارە خۆپێشاندانیان بەڕێوە برد!

ڕۆژی ھەینی 23ی خەرمانانی ساڵی 2718ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 14ی سێپتەمبەری ساڵی 2018ی زایینی، ھێز و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، خۆپێشاندانێکی جەماوەرییان لە دژی لە سێدارەدانی چالاکانی سیاسیی کورد و ھێرش بۆسەر بارەگاکانی (حدک و حدکا) لە لایەن کۆماری داگیرکەری سێدارەی ئێرانەوە، لەبەردەم (وەزارەتی دەرەوەی) وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە برد.

سەرەڕای ئەندام و لایەنگرانی ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، سەدانی کەسیتر لە کوردانی ھەرچوارپارچەی نیشتەجێ لە شاری (ئـــــۆسلۆ) و دەوروبەری لە خۆپێشاندانەکەدا بەشدار بوون.

ھێژای ئاماژەپێکردنە کە خۆپێشاندانی ئاماژە پێکراو لە لایەن (ناوەندی ھاوکاری ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ) ئامادەکاری بۆ کرابو و بەڕێوەچوو کە بریتین لەو ھێز و لایەنانەی خوارەوە:
– پارتی ئازادیی کوردستان PAK
– کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
– کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
– حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
– حیزبی دێموکراتی کوردستان
– سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
– رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێری کوردستان
– پارتی سەربەستی کوردستان
لەگەڵ:
– کۆمەڵە، رێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.
شایانی باسە کە بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان PAK لە وڵاتی نــــــۆروێژ چالاکانە لە خۆپێشاندانەکەدا بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژ
24ی خەرمانانی 2718
15/ ی سێپتامبری 2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

https://twitter.com/pak_eu

https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

41807153_626399757756911_6169466872820400128_n 41815267_626399767756910_802948057292341248_n

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>