له‌ كرماشان 50 هه‌زار كه‌س گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانن

mada hoshberekanبه‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌نجوومه‌نی به‌رنگاربوونه‌وه‌ دژی ماده‌ هۆشبەرەکان له‌ كرماشان رایگه‌یاند “50 هه‌زار كه‌س له‌ كرماشان توشبوون به‌ ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كانه‌وه‌. 13%یان ژنن و نزیكه‌ی 87%یان پیاون. ته‌مه‌نی توشبوانیش له‌ نێوان 18بو 25ساڵه‌ . له‌ جۆری ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كانیش تریاك زۆرترین لایه‌نگری له‌ نێو توشبوواندا هه‌یە”.

ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ گوتی “كرماشان دوایین وێستگه‌ی ماده‌ هۆشبەرەکانە و له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ی كرماشان ده‌كرێن. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش ئه‌و ماده‌ بێهۆشكه‌رانه‌ كه‌ ده‌گه‌نه‌ كرماشان به‌ چه‌ندین وێستگه‌دا تێده‌په‌ڕن و ماده‌ی دیکەیان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و رێژه‌ی كوالیتیان داده‌به‌زێت بو 97%”.

به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبەرەکان له‌ لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی گوتیشی “كوالیتی نزمی ئه‌و ماده‌ بێهۆشكه‌رانه‌ كه‌ ده‌گه‌نه‌ كرماشان بووەته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری مردن و توشبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گیرۆدەی چه‌ندین نه‌خۆشی جۆراوجۆرن”.

پارێزگای کرماشان کە ناوەندەکەی شاری کرماشانە لە 14 شار پێک هاتووە و زیاتر لە یەک ملیۆن و 938 هەزار کەس دانیشتوانی هەیە.

شاری کرماشان بە یەک ملیۆن و سی هەزار کەس دانیشتوان، گەورەترین شاری رۆژهەڵاتی کوردستانە.

رووداو- کرماشان

ئامادەکردن: ماریا كارگه‌ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *