لێدوانی وته‌بێژی سه‌ربازیی پارتی ئازادیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ لێدانی حه‌شدی شه‌عبی

پارتی ئازادیی كوردستانPAK
پشتیوانیی له‌ هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ده‌كا

دوێنێ یه‌كشه‌ممه 8ی به‌فرانبار، 29 دیسامبری2019 وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ حیزبووڵلای عێڕاق، یه‌كێك له‌ پێكهێنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كردبوویه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ پێگه‌یK1؛ هێزی ئاسمانی ئه‌ڕته‌شی ئه‌مریكا، پێنج پێگه‌ی حیزبووڵلا و حه‌شدی شه‌عبی له‌ سووریا و عێراق كرده‌ ئامانجی بۆردوومان و بێچگه‌ له‌خاپوور كردنی ئه‌و پێگانه‌، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ و چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ند پاسداری ئێرانی، تێدا كوژران.

به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی تێرۆریستییه‌‌ كه‌ له‌ لایان تارانه‌وه‌ له‌ پێناو ئامانجه‌كانیدا، پێكهاتووه‌ و ئاراسته‌ ده‌كرێت و له‌ به‌رفه‌رمانی هێزی قودسی سوپای پاسداراندایه و له رۆژانی‌ 16 و 20 و26ی ئۆكتۆبری2017 له‌ گه‌ڵ سوپای پاسداران ده‌وری سه‌ره‌كییان گێڕا له‌ داگیركردنی كه‌ركووك و شه‌ڕی پردێ و هێرش بۆ داگیركردنی هه‌ولێر و شه‌ڕی سحێلا و مه‌حموودییه‌ و كوشتار و وێرانكردن و تاڵانكردنی خه‌ڵك و خانوو و دووكان و ماڵ و حاڵی دانیشتوانی كوردی شاری دووز؛ هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش؛ پارتی ئازادیی كوردستان، پشتیوانیی له‌و زه‌بره‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مریكا تێیسره‌واندووه‌.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان ئاماده‌ن كه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌ شه‌ڕی داعشدا، یاریده‌ده‌ر و پشتیوانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و كوردستانی دژی داعش بوون، بۆ‌ لێدان و تێكشكاندنی تێرۆریستانی حه‌شدی شه‌عبیش كه‌ وه‌ك داعش مه‌ترسیین‌ بۆ ئاسایش و سه‌قامگریی جیهان و ناوچه‌كه‌؛ هه‌روه‌ها بۆ راماڵین و ده‌رپه‌ڕاندنی سوپای پاسداران له‌ عێراق، له‌ گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، هاوكاریی بكه‌ن.

ئه‌رده‌ڵان خه‌سره‌ویی
وته‌بێژی سه‌ربازیی پارتی ئازادیی كوردستان

9ی به‌فرانباری2719ك
30ی دیسامبری2019ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *