لێدوانی وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستان سەبارەت بە گرتنەوەی سەرچاوەکانی ئاو لەلایان ئێرانەوە

تاران دوای دۆڕان وشکستهێنانی تاقم و گرووپە بەرفەرمانەکانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ، گرتنەوەی ئاوی ئەو رووبارانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەڕژێنە ناو باشووری کوردستان و لەوێشڕا عێراق، وەک چەکێک بۆ قەرەبوو کردنەوی ئەو شکستە و گوشار هێنان و سزادانی خەڵکی ئەو وڵاتە خستووەتە گەڕ.
گومانی تێدا نییە کە ئەم سیاسەتە، تاوان و رەفتارێکی دوژمنکارانەیە لە دژی مرۆڤ و سروشت و ژینگەی ناوچەکە.هەروەها ناتەبایە لەگەڵ پڕێنسیپ و ڕێکەوتنە جیهانییەکان لە سەر ئاوی رووبارەکان .

پارتی ئازادیی کوردستان ئەم تاوان و گوشارانە بە توندی مەحکوم دەکا و داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ناوەندەکانی بڕیاری جیهانی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژینگە پارێزی نێودەوڵەتی دەکا لە حاست ئەو تاوانە، هەڵوێستیان هەبێ و تاران بۆ دەستبەردار بوون لێی، بخەنە ژێر گوشارەوە.
ئێمە هیوادارین هێزە نیشتمانپەروەرە عێراقییەکان چیدیکە رێگا نەدەن تاران خەڵکی وڵاتەکەیان بە بارمتەی بەرژەوەندییەکانی خۆی بگرێ.
وتەبێژی سیاسی
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
16 جۆزەردانی2718 کوردی
6 ژوئەنی 2018 زایینی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>