لێدوانی وتەبێژی PAK لەمەر مانگرتنی گشتیی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ئه‌مڕۆ خەڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ ده‌نگهه‌ڵبڕین دژ به‌ له‌ سێداره‌درانی رۆڵه‌ به‌ندكراوه‌كانی و هێرشی مووشه‌كی و كوشتاری رۆڵه‌ پێشمه‌رگه‌كانی، مانگرتنێكی گشتیی سه‌ركه‌وتوانه‌یان به‌ڕێوه‌ برد.

شانازیی ئه‌م مانگرتنه‌ بۆ یه‌كبه‌یه‌كی ئه‌و كه‌س و خێزان و بنه‌ماڵانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ تاوانه‌ خوێناوییه‌كانی تاران رایچڵه‌كاند بوون. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌وره‌ی كه‌ چالاكان و تێكۆشه‌رانی ناوخۆی نیشتمانی داگیركراومان، گێڕایان. لایه‌نێكی دره‌وشاوه‌ی ئه‌م مانگرتنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی حه‌ول و خوێندنه‌وه‌ی ره‌وته‌ ئێرانچییه‌كان، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ره‌فتار و هه‌ڵوێستی سیاسیی خۆی له‌ سه‌ر بنه‌مای به‌هاكان و خه‌ون و خه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی رۆ ده‌نێن و سه‌ربه‌خۆ له‌ ئۆپۆزیسیۆنی فارس، جۆر و كاتی خه‌باتی خۆی دیاریی ده‌كاو رێگای خۆی ده‌ڕوا. هاوكات، بێده‌نگه‌ و خۆ گێل كردنی لیدێر و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له‌ حاست كوشتار و خه‌بات و مانگرتنی كورد، ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی پارتی ئازادیی كوردستان پێی له‌سه‌ر داده‌گرێ كه‌ پرسی كورد و پرسی دێموكراتیزه‌ كردنی ئێران، دوو بابه‌تی لێك جیاوازن، سه‌لمانده‌وه‌. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌ربه‌خۆ مانی گرت، سبه‌ی له‌ هه‌لوومه‌رجی هه‌ڵكه‌وتوودا، رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری فارس، به‌ڕێوه‌ ده‌با. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌، هه‌روه‌ها ده‌ریخست كه‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌، له‌ پێناو پرس و بایه‌خه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانییدا، یه‌كگرتووه‌، ئه‌گه‌ر حیزبایه‌تیی و سیاسه‌تیی دابڕاو له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی، دابه‌ش و په‌ڕته‌وازه‌ی نه‌كا. پارتی ئازادیی كوردستان، به‌ شانازییه‌وه‌ پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ له‌ خاوه‌نانی راسته‌قینه‌ی، واته‌ خه‌ڵكی وڵاتی داگیركراوی كوردستان و تێكۆشه‌ران و چالاكانی ناوخۆی وڵات، ده‌كا و سڵاو ده‌نێرێ بۆ ئیراده‌ی رۆڵه‌كانی شێخ عوبه‌یدووڵا و سمكۆ و قازی. وتەبێژی سیاسیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK

21 خەرمانانی 2718

12ی سێپتامبری 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>