لێدوان و بانگه‌وازی وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی پارتی ئازادیی كوردستان PAK | نوێنەرایەتی ئوروپا پارتی ئازادیی کوردستان
لێدوان و بانگه‌وازی وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی پارتی ئازادیی كوردستان PAK

له‌ ماوه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه‌دا، هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان له‌‌ شاره‌كانی ئیلام و سه‌قز و بانه‌ زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی بوێرانه‌یان برده‌ سه‌ر سوپا و دام و ده‌زگای تێرۆریستیی و داگیركه‌ری ئێران.
ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ وه‌ڵامی رۆڵه‌ دلێره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی داگیركراون به‌ كوشتاری كۆڵبه‌ران و ئێعدامی پۆل پۆلی رۆڵه‌ی كورد له‌ زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ردا. هاوكات درێژه‌ی ملنه‌دان، كۆڵنه‌دان و به‌رخۆدانی مێژوویی رۆڵه‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كورده‌ بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.‌ بۆیه‌ هه‌تا راماڵینی دوا سه‌ربازی داگیركه‌ر له‌ كوردستان و كۆتاییهێنان به‌ حاكمییه‌تی تاران له‌سه‌ر كوردستان، سه‌ره‌ڕای دژواری و قوربانییه‌كان، درێژه‌یان ده‌بێ.

رۆژی 16ی گه‌لاوێژ، له‌ كاتێكدا، دوو هه‌ڵۆی ئازادیی كوردستان به‌ ناوه‌كانی “هۆشمه‌ند عه‌لیپوور” و “محه‌مه‌د وه‌ستا قادر”، به‌ هانای هه‌ڵۆیه‌كی برینداری تێكهه‌ڵچوونی كه‌لیخانه‌وه‌ ده‌چن، به‌هۆی لێتێكچوونی رێگا، ده‌كه‌ونه‌ كه‌مینی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كان و ده‌سگیر ده‌كرێن. رۆژی رابردوو وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، به‌ ئامانجی شكاندنی وره‌ی خه‌ڵك و رۆڵه‌ خه‌باتگێڕه‌كانی، هه‌ر دوو پێشمه‌رگه‌ی به‌ دیلگیراویان هێنایه‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و دوو رۆڵه‌ جوامێره‌ بینرا و بیسرا، نه‌ك هه‌ر دوژمنی مایه‌پووچ كرد، به‌ڵكوو هانده‌ر بوون بۆ درێژه‌ پێدانی ئه‌و رێگایه‌ و به‌گژداچوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران.
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد
دۆخی هه‌ڤاڵانی به‌دیلگیراومان هۆشمه‌ند و محه‌مه‌د، پاڕانه‌وه‌ و كڕووزانه‌وه‌ له‌ حاست هیچكه‌س و لایه‌نێك هه‌ڵناگرێ. ئه‌وان سه‌ربه‌رزن به‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بوون و له‌ ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، به‌ دیلگیراون. به‌ڵام وه‌ده‌نگ هاتن له‌سه‌ریان و خۆ به‌خاوه‌ن كردنیان له‌ لایان ئێوه‌وه‌، ده‌توانێ له‌ ئێعدام رزگاریان بكا. بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو هاووڵاتییانی به‌شه‌ڕه‌فمان له‌ چوارپارچه‌ی كوردستان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین، به‌ وه‌ڕێخستنی كه‌مپه‌ین و ئاگادار كردنی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ پێوه‌ندییداره‌كان، رێگا له‌ ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامیان بگرن و تاران بخه‌نه‌ ژێر گوشاره‌وه‌ كه‌ وه‌ك دیلی جه‌نگ هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكا. داوا له‌ وه‌كیله‌ دڵسۆزه‌كانی كورد ده‌كه‌ین، ئه‌رك و شانازیی دیفاع له‌و دوو پێشمه‌رگه‌ به‌دیلگیراوه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بگرنه‌ ئه‌ستۆ.
وه‌ك پارتی ئازادیی كوردستانیش هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ ده‌گرینه‌ به‌ر كه‌ به‌و ئامانجه‌ گوشار له‌ سه‌ر تاران دروست بكا. به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر، هۆشمه‌ند و محمه‌د ئێعدام بكرێن، له‌ ناو جه‌رگه‌ی تاران دا تۆڵه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

وته‌ بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی پارتی ئازادیی كوردستان

18ی گه‌لاوێژی 2718
9ی ئاگۆستی 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>