لێژنەی هاوبەشی یادەکانی هەڵەبجە و ئەنفال لە هولەند سەردانی باڵوێزخانەی عێراقیان کرد

کاتژمێر 13:30 دەقیقەی رۆژی پێنجشەممە 26 رێبەندانی 2712 (14 فێوریەی 2013)، بەمەبەستی پشتیوانیکردنی عێراق لە کاروبارەکانی لێژنەی هاوبەشی یادەکانی هەڵەبجە و ئەنفال لە هولەند، شاندێک سەردانی باڵوێزخانەی عێراقی لە هولەند کرد و لە لایان بەڕێز د. سەعد عەبدولمەجید ئیبراهیم باڵوێزی عێراقی فیدڕاڵ لەو وڵاتە، پێشوازیی لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا پاش باسێکی دوورودرێژ سەبارەت بە ئەو کاروچالاکییەکانی لێژنەکە بەنیازە ئەنجامیان بدا کرا و لە لای خۆیەوە د. سەعد بەڵێنی دا کە هاوکاری لێژنەکە دەبێ و هەرجۆرە هاوکارییەکی پێویست لەو رووەوە پێشکەشی دەکا بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی ئەو یادانە.

هەروەها لە هەمان رۆژدا، لێژنەی هاوبەشی یادەکانی هەڵەبجە و ئەنفال لە هولەند، کۆبوونەوەیەکی گرێدا و ئەندامانی لێژنەکە بیروڕیان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوون و باشترکردنی ئەو یادانە ئاڵوگۆڕکرد و بەرنامەکانی بەڕێوەچوونی ئەو یادەش خرایە روو.

 

لێژنەی ئامادەکاریی پێکهاتووە لە:

د. فائیزە خەتاب

چیمەن نەقشبەندی

سەردار فەتاح

نیهاد قازی

عەلی هەروری

وەلید غازی

ئالان ئەفراسیاو

پشکۆ عەباس

شێروان حەسەن

 

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیتەی رێکخستنی هولەند

28 رێبەندانی 2712

16 فێورییەی 2013

Parti Azadi Kurdistan

Kurdistan Freedom Party

Holland Committee

nl_pak@yahoo.com

nl.pak1@gmail.com

Mobil:0031620074245

www.pazadik.org

www.pak-eu.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *